تشرینی یه‌که‌م 04, 2024 22:11 Asia/Tehran

قسەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە خوتبەکانی ئەمڕۆی هەینیی تاراندا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچە و جیهاندا هەبووە.

کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی ئینگلیز بە بڵاوکردنەوەی وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژنیی هەینیی ئەمڕۆی تاران پێیداگرت کە ڕێبەری ئێران بانگی هەموو موسڵمانانی جیهانی کردووە کە دژ بە دوژمنی هاوبەش و دەسدرێژکاری ئیسراییل یەکبگرنەوە. هەواڵنێری کەناڵی "ئێن تی ڤی"ی تورکیایش بە ڕوماڵکردنی ئامادەبوونی بێوێنەی خەڵک لە نوێژی هەینیی تاران وتی: ئێران توانایی و هێز و دەسەڵاتی خۆی خستە بەرچاو و پەیامی ئایەتوڵا خامەنەیی بۆ جیهانی ئیسلام پەیامی یەکبوون و یەکدەنگی بوو. کەناڵی هەواڵیی سی ئن ئن ، هەواڵدەریی فەرەنسا ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نوێژینی هەینیی ئەم هەفتەیەی تارانیان خستە بەر سەرنج و لێکدانەوە و ڕایانگەیاند هەزاران کەس بۆ بەشداری لە نوێژی هەینییەکی کەم وێنە بە ئیمامەت و بەرنوێژیی  ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە موسەلای گەورەی تاران کۆ بوونەوە. ئاڵای فەلەستین و لوبنان بە دەستی ژمارێکی زۆر لەو خەڵکەوە دەبیندرا.

ڕۆنامەی گاردییەن، دەیلی تێلگراف و ڕۆژنامەی تایمزی چاپی لەندەنش لە راپۆرتەکانیاندا چەن بەشێکی وتەکانی ڕێبەری شۆڕشیان بڵاو کردەوە و جەختیان کرد کە ڕێبەری ئێران پێداگر بووە لە سەر پێویستیی یەکێتی و یەکدەنگی موسڵمانان دژ بە دوژمنی هاوبەشیان. هەموو کەناڵە هەواڵییەکانی پاکستان بە راگرتنی بەرنامە ئاسایی و ڕووتینەکانی خۆیان دەستیان دایە بڵاو کردنەوەی زیندوو و ڕاستەوخۆی خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتووڵلا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی. کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرە، کەناڵی نیودەوڵەتیی ئەخباری ئەلجەزایر، کەناڵی ئەلعەهدی لوبنان، کەناڵی ئەلمەیادین، تەلەڤزیۆنی سوریا، کەناڵی ئەلغەدی عێراق و کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەریش بە بڵاو کردنەوەی بەشێک لە قسەکانی ڕێبەری شۆڕش جەختیان کرد لە سەر ئەوەی کە پەیامی ڕێبەری ئێران یەکێتی و یەکدەنگیی موسڵمانان لە هەمبەر دوژمنی هاوبەشی زایۆنی بوو. هیندووستان تایمز، هەواڵدەریی ئەفێی ئیسپانیا، ڕۆژنامەی ئێل پائیسی ئیسپانیا، ئێکۆنۆمیک تایمز و هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیش چەن بەشێکی قسەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تارانیان کردە سەردێڕ.  

سەرپەیڤ