شەستەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا سێشەمە بەڕێوە دەچێت
ڕاپرسیێەکی مێدیای ئەمریکایی نیشانی داوە کە بەربژێرەکانی حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات ڕکەبەرایەتیەکی توندیان لە سەرووبەندی هەڵبژرادنەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە و لە بڕێک لە بابەتەکانیش دەنگی یەکسانیان بە خۆیان تەرخان داوە .
ڕاپرسییەکی نوێ ڕۆژنامەی نیویورک پوست کە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە نیشان ئەدات کە دوناڵد تڕەمپ بەربژێری پارتی کوماریخوازی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کوماریەتی ئەمریکا و کامالا هەریس خەنیمە دیموکراتەکەی ڕکەبەرایەتیەکی قوڵیان لە سەرووبەندی هەڵبژرادنەکاندا پێکەوە هەیە . هەر دو پاڵێوراوەکە بەرلە هەڵبژرادنەکانی ڕۆژی سێشەمە چل و نۆ لە سەدی دەنگەکانیان بە خۆ تەرخان داوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو لەسەدی دیکە لە وەڵامدەران وتویانە دەنگ بە بەربژێرێکی دیکە ئەدەن . ڕادەی چاوەڕوانیی بەشداربووان لەو ڕاپرسیە لە تڕەمپ و هەریس بۆ باشتر بوونەوەی کوالیتی ژیانی ئەمریکیەکان بەرابەرە و هەر کامەیان 44 لەسەدی دەنگەکانیان بە خۆ تەرخان داوە . بەڵام بەربژێری کوماریخواز لە بواری ڕوون بوونی ئیستراتژیکی ئابووری دوو لەسەد لە خەنیمە دیموکراتەکەی لە پێشە .
بەپێی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ڕۆژنامەی فیلادلفیا ئینکویرەر و کۆلێژی سینا، کامالا ەریس جێگری سەرۆک جۆ بایدن و دونالد ترامپ سەرۆک کوماری پێشووی ئەمریکا لە ئیالەتە کان کە دەنگیان دیار نیە پێشەنگن ئەنجامی ڕاپرسییەکە کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە کە هاریس بە مە ودایەکی کە م لە ویلایەتە سەرەکییەکانی "نیڤادا" بە 49% پشتگیری دەنگدەرانی ئەگەری لە هەمبەر 46% پشتگیری دەنگدرەرانی ترەمپ، "کارۆلینای باکووری" بە 48% پشتگیری لە هەمبەر 46%، "ویسکۆنسین" بە 49% پشتگیری لە هەمبەر 47% و لە ویلایەتی... "جۆرجیا" بە پشتیوانی 48% دەنگدەرانی ئەگەری لە هەمبەر پشتگیری 47% لە بەربژێری کوماریخوازەکان لە پێشن .
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ لە ویلایەتی ئەریزۆنا بە ڕێژەی 49% پشتگیری دەنگدەرانی ئەگەری هەیە لە هەمبەر 45% پشتگیری لە هاریس.هەروەها لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە هاریس و ترەمپ بە 47% پشتیوانی لە ویلایەتی میشیگان و 48% پاڵپشتی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە دۆخێکی یەکسان دان . بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکانی ئەو ویلایەتانەی میوانداری موسڵمان و عەرەبی ئەمریکی دەکەن، کەمالا هاریس هەوڵدەدات دەنگی ئەم بەشەی کۆمەڵگەی ئەمەریکا بەدەستبهێنێت، کە بەرەو جیل ستین، ئەو ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی، کامالا هەریس بەمەبەستی ڕاکێشانی دەنگی موسوڵمانە کان و عەرەبە ئەمریکییەکان، لە دوایین گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکانیدا ڕۆژی یەکشەممە لە ویلایەتی میشیگان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەموو دەسەڵاتی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازارەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە بەکاردەهێنێت بە پێچەوانەی ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا لە ویلایەتی ویسکۆنسێن بەڵێنی دا کە ژنان "بیانەوێت یان نا" لاگریان لێ دەکات .
لە وتارێکیدا لە گۆڕەپانی مادیسۆن، بەڵێنیدا بە زووترین کات کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە لە وڵاتەکە دەربکات، کەسانی نزیک لە ترەمپ دان بەوەدا دەنێن کە هاتنە مەیدانی هاریس بۆ ناو هەڵبژاردنەکان وایکردووە کاندیدی کۆمارییەکان لاواز بێت. یەکگرتنەوەی خێرای دیموکراتەکان بۆ پشتیوانیکردن لە جێگری سەرۆکی بایدن، لەوانەش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گەورە لە گۆڕەپانی شەڕ و دەوڵەتە چارەنووسسازەکاندا، ڕێگری لە ترەمپ کرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا کە ئەمریکا دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، سوودێکی ڕوون بەدەستبهێنێت.
براوەی ئەم هەڵبژاردنە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بە خولی چوار ساڵەی سەرۆکایەتی دەکات. ڕاپرسییەکان لە ئەمریکا ئاماژەن بۆ کێبڕکێیەکی توند لە نێوان هەردوو کاندیدی پارتی دیموکرات و کۆمارییەکان، بەتایبەتی لە گۆڕەپانی شەڕ و ویلایەتە کان لە دەنگیان دیار نیە .