شەهید نەسروڵڵا، هێمای خۆڕاگری و ڕاوەستاوی لە بەرامبەر زوڵم
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مەکتەبی نەسروڵڵا" بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و ناساندنی لایەنە فکری و مەعریفەتە جۆراوجۆرەکانی شەهید حەسەن نەسروڵڵا و هەروەها ڕۆڵە سیاسییەکانی لە بەرامبەر ئیستکبار و زایۆنیزم، بە ئامادەبوونی کارناسان و بیرمەندان لە ١٣ وڵاتی جیهان لە تاران بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی شەهادەتی ئاڵاهەڵگری خوڕاگری و خەبات شەهید نەسڕوڵڵا بەڕێوەچوو، لە ناوبراو وەک سیاسەتوانێکی حەکیم و جیدی لە ئاستی نیشتمانی، ناوچەیی و جیهانی یاد کرا.
موحەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی کرد، شەهید نەسڕوڵڵا لە پاڵ خەباتکارانی حەماس بڕوای ئەوە بوو کە هیچ شەڕێک وەکوو خەبات بە دژی زایۆنیەکان ڕەوا نیە.
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا وتی، شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا کەسایەتیەکە کە نەتەنیا بۆ لوبنان بەڵکوو بۆ جیهانی ئیسلام و هەموو ئازادیخوازانی هێمای خۆڕاگری، دلێری و ڕاوەستاوی لە هەمبەر زوڵم و دەسدرێژکاری بوو.
سەید عەباسی ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا وتی شەهید حەسەن نەسڕوڵڵا کەسایەتیەکی ئیسلامی واوەنیشتمانی بوو.
موحەمەد مەهدی ئیمانیپوور سەرۆکی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندیە ئیسلامیەکانی ئێرانیش لە دەسپێکی ئەو کۆبوونەوە ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیەی بەجێهێنانی ئەرک لە هەمبەر کەسایەتیەک ڕاگەیاند کە لایەنە نەناسراوەکانی زیاتر لە لایەنە ناسراوەکانیە. سەرۆکی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندیە ئیسلامیەکانی ئێران ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای قودسی لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو کۆبوونەوە زانی.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مەکتەبی نەسروڵڵا" بە ئامادەبوونی خاوەنڕایانی ١٣ وڵات لەوانە لوبنان، عێراق، بەحرەین، میسر، کوێت، تورکیا، هیندستان، مالیزیا، جەزائیر و تونس بە مەبەستی ناساندنی لایەنە فیکری و مەعریفەتە جیاوازەکانی شەهید نەسروڵڵا ئەمڕۆ ( شەممە) بە هاوکاری هاوبەشی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و ڕێکخراوی فەرهەنگ و پێوەندییەکانی ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا لە تەمەنی ٦٤ ساڵان و پاش ٣٢ ساڵ لە ئەستۆبوونی بەرپرسیارێتی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان گەیشتە ئاواتەکەی خۆی واتە شەهیدبوونی لە ڕێگای خۆڕاگری.
ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنیستی دوای ساڵێک دڕندەکاری و شەڕ لە غەزە لە 23 سێپتامبری 2024 جەنایەتەکانی خۆی بۆ لوبنان پەرە پێی داو و ڕۆژی هەینی 27 سێپتامبر بە دوای بۆردمانی ناوچەی زاحیە لە باشووری بەیروت سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی شەهید کرد.