بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەباەت بە هەڵوەشانەوەی قەدەغەی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور پێکی ڕوژئاوا دژی ڕووسیا
بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەباەت بە هەڵوەشانەوەی قەدەغەی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور پێکی ڕوژئاوا دژی ڕووسیا لە پاڵ ئەگەر و نەگەرەکان سەبارەت بە کاریگەریی ئەو کردەوە درەنگ وەختە لسەر توانایی جەنگیی کیەف و یان ورەی سیاسی بایدن بۆ تێکدانی بەرنامەکانی تڕەمپ وادێتە بەرچاو کە شەڕی ئوکراین چووەتە قوناغێکی نوێیەوە .
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییەکان جو بایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا قەدەغەی گەڵک وەرگرتنی ئوکراینیا لە چەکی دوورپێکی ئەمریکایی بۆ پەلامار کردن بۆ سەر قووڵایی خاکی ڕووسیای هەڵوەشاندەوە . بەو پێیە هێزە ئوکراینیەکان دەتوانن لەم سیستمە موشەکیە تاکتیکیە کە تا بوردی 190 مایلی دەهاوێژرێت بۆ دەسپێکی پلامارەکان کەڵکی لێ وەر بگرن بڕیاری پڕ هەراو هوریای بایدن بۆ دەر کردنی موڵەتی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور هاوێژی ڕوژئاوایی دوو هەفتە دوای سەرکەوتنی دوناڵد تڕەمپ ی کۆماریخواز نزیکەی دوو مانگ بەرلە هاتنە سەر کاری ئەو و چەن مانگ دوای داخوازی ولادیمیر زلنسکی سەرۆک کوماری ئوکراین شەپولێک لە کاردانەوە جیهانیەکانی بە دواوە بووە .
چوزف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتیی ئوروپا ئەمڕو هیواداری دەربڕیوە کە ئەندامانی ئەو یەکێتیە سەبارەت بە موڵەتدان بە ئوکراین بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەمریکایی دژی خاکی ڕووسیا ڕێککبکەون . بورل وتیشی ئەوە کارێکە کە دەبێ ئەنجام بدرێت .
لە هەمان حاڵدا ئانا لێنا بربوک وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەمڕو وتی : بڕیارەکەی لایەنی ئەمریکی لەم خاڵەدا زۆر گرنگە هەر کە بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ حکومەتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی فیگارۆی فەرەنسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دوابەدوای دەرکردنی مۆڵەت بۆ ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی چەکی دوور پێکی ئەمریکی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکان لە قووڵایی خاکی ڕووسیا، سەرۆکی ئەمریکا، پاریس و لەندن یش موڵەتی کەڵک وەرگرتنی کیەف لە چەکی دوور هاوێژی دەر کرا .
بڕیاری نوێ بایدن سەبارەت بە موڵەتی دان بە ئوکرانی بۆ کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی دوور هاوێژی تاکتیکی ئەتەک مێز ڕووبەڕووی کاردانەوەی لاگرانی دوناڵد تڕەمپ بووە وە و ئەوان بایدنیان تاوانبار کرد بە توند کردنەوەی بارگرژیەکان لە ماوەی مانەوەی لە کوشکی سپی دا .
میخائیل مالوف شیکاری باڵای پێشووی سیاسەتی ئاسایشی نووسینگەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتوویەتی ئەو کارە وهوکاری پەرەسەندنی بارگرژیەکان لە لایەن بایدنەوە تەنیا هۆی سیاسی هەیە و حکومەتی نوێ حکومەتی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری هەڵبژرادەی ئەمریکا لە داهاتوو ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە .
هەواڵی بڕیاری جوبایدن بۆ هەڵوەشانەوەی قەدەغەی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور پێک لە حاڵێکدا بڵاو بووەتەوە کە ڕووسیا بەجاران وشداری داوە کە هەر جۆؤە پەلامارێک بە چەکی ڕوژئاوایی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە وەک دەسدرێژکاریی ڕاستەوخۆی ناتو لە قەڵەم ئەدرێت بەم جورە هەرئەوجورەی کە پوتین پێشتر ڕایگەیاند بوو وەها کردەوەیک شوناسی تێکهەڵچوون دەگوڕێت و گەرەنتیدەری وەڵامێکی توندە کەڵک وەرگرتنی کیەف لەو جورە چەکانە دژی مسکو شەڕی ئوکراین دەخاتە ناو قوناغێکی نوێیەوە بە شوێنهاتێکی پێشبینی نەکراو .