زەبری ئەرتەشی سووریا لە تیروریستان
ئەرتەشی سوریا شەممە ڕایگەیاند، شەڕێکی توند لەگەڵ تیرۆریستان لە شاری حەلەب خەڕێکە بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی ڕاگرتنی پێشڕەویەکانیان، هەروەها هێزە چەکدارەکانی سوریا، بە ڕێکخستنەوە و تەواوکردنی پرۆسەی هێنانی هێزی بەهێز و کەرەستەی سەربازی، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکان و دەر کردنی تیرۆریستان لەوشارە .
ئەرتەشی سووریا دوانیوەڕۆی شەمە لە نوێترین بەیاننامەی دا سەبارەت بە دۆخی شاری حەلەب لە باکوری وڵات، دوای پەلاماری تیرۆریستییەکان، ڕایگەیاند: گروپەکان بە هەزاران تیرۆریستی بیانی و چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەلاماری بەرفراوانیان ئەنجامدا . پەلاماری بەرفراوان لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە لە چەند میحوەرێکەوە بەرەو دوو بەرەی حەلەب و ئیدلب ئەنجامدرا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: هێزە چەکدارەکانمان لە خاڵە جیاجیاکانی تێکهەڵچوونەکەدا لە شریتێکی زیاتر لە 100 کیلۆمەتردا بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکە شەڕی توندیان کرد لە گەڵ چەکدارەکان.
لە کاتی شەڕەکاندا دەیان کەس لە هێزە چەکدارەکانمان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون ئەرتەشی سوریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەو ژمارە زۆرەی تیرۆریستان و زۆر بوونی بەرە کان بوونە هۆی ئەوەی هێزە چەکدارەکانمان ڕێکبخرێنەوە. مەبەست لە ڕێکخستنەوەی هێزەکان پاڵپشتی لە هێڵەکانی بەرگرییە بۆ بەرپەرچدانەوە و کۆنتڕۆڵکردنی پەلاماری تیرۆریستیەکان و پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و سەربازان. یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆنی ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی سوریا، ئامادەکارییە بۆ هێرشی دژە تیرۆریستان.
محەممەد جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری پەیوەندیدار کۆبووەوە. لەم دیدارەدا بارودۆخی خزمەتگوزاری بەتایبەتی لە پارێزگای حەلەب تاوتوێ کرا و ڕێگاکانی ئەگەری بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە پارێزگای حەلەب و سەرجەم پارێزگاکانی سوریا لە بارودۆخی گەیشتنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ هەندێک لە فەرمانگە حکومی و خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای حەلەب و ترساندنی فەرمانبەرەکانیان و ڕێگریکردن لە بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان تاوتوێ کرا .
محەمەد ئەلجەلالی، سەرۆکوەزیرانی سوریا لەم دیدارەدا ڕایگەیاند؛وڵاتەکەمان لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا خەریکی شەڕ لەگەڵ تیرۆر و لایەنگرانی دایە و ئەوەی لەم دواییانەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ه پەلامارە تیرۆریستییەکانی سەر شاری حەلەبەوە ڕوویدا، تاکە ئەڵقە لە زنجیرەی ه پەلامارەکانی بەردەوامی تیرۆریستییە بۆ زەبر لێدانی ئاشتی و سەقامگیری و تۆقاندن هاووڵاتیان نیە .ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزایەتی بوونی حەلەب لەبەر پیرۆزایەتی بوونی ئیدلیبە کە بەم نزیکانە لە سایەی هەوڵی سوپا و هێزە چەکدارە قارەمانەکاندا لە ئەماندا دەبێت، هەروەها لەسەر بەردەوامی هەماهەنگییەکی بەرفراوانی نێوان پارێزگارەکانو بەرپرسانی سەربازی لە پارێزگاکان دەکات بۆ ئەوەی هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە بەرامبەر پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان جەختی لەسەر کرایەوە .
میدیاکانی سوریا باسیان کرد لە هێرشی تۆپخانە و مووشەکی سوپای سوریا بۆ سەر پێگە تیرۆریستییەکان لەحەلەب و ئیدلب. فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا کاروانێکی سەربازی تیرۆریستانیان لە گۆڕەپانی ئەلباسل کە دەکەوێتە ناوەندی شاری حەلەب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەو تیرۆریستانە گیانیان لەدەستدا. ئەرتەشی سووریا هەروەها بنکەی تڕوڕیستان لە گوندی فلیفل لە دەڤەری یئدلەب لە باکوووری ڕوژئاوای سووریایان بە مووشەک کوتا . بنکەی هەواڵیی ئەلعەهدیش ڕاپوڕتی دا کە فڕوکە شەڕکەرەکانی سووریا و ڕوسویا لە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشدا تڕوموبیلی تیروریستان لە حەڵەب کردووەتە ئامانج.
هەروەها سوپای سوریابنکەی تیرۆریستانی لە پول ئەلشوغور لە جەرگەی ئیدلب بە هێرشێکی بەرفراوان بە تۆپخانە و مووشەکی کردە ئامانج بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشی بەرفراوانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم گروپە تیرۆریستیانە پشت بە جۆرەها تاقم دەبەستن جۆرەکانی چەکی قورس و مامناوەند و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆمەڵەیەکی گەورەی تیرۆریستی بیانی لە هێرشەکەیاندا.
لە لایەکی دیکەوە، موحسین ئەلمەندلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان لە سووریا لەسەر ئاسایشی عێراق، شکستەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و غەززە بە هۆکاری زانی چالاککردنی تیرۆریستان لە سوریا "موحسین ئەلمەندلاوی" وتی: شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان و غەززە هۆکاری چالاککردنی تیرۆرە (لە سوریا) بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی مەیدانەکانی پشتیوانی فەلەستین جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی خۆپارێزی کردەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆر بۆ عێراق سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق وێڕای هۆشداری سەبارەت بە لێکەوتەکانی جموجۆڵی تیرۆریستان لە سووریا لەسەر ئاسایشی ئێراق، شکستەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان و غەززە بە هۆکاری چالاک بوونی تیرۆریستان لە سووریا زانی.
لە لایەکی دیکەوە سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران و سێرگێئی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوانیوەڕوی ئەمڕو شەمە لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەیی بە تایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە دوو لا وێڕای لاگری لە دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی و سەروەری خاکی سووریا و پشتیوانی لە ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە هەمبەر تیرئوریستان پێ و وشێنگرتنی پرسەکە لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە و پێویستی هاوئاهەنگی لە نێوان کوماری ئیسلامی ئێران ڕووسیا و تورکیا وەک سێ وڵاتی گەرەنتیدەری بە پێویست زانی .
موحەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێرانیش لەو بارەو جختی کرد جم و جوڵی نوێ گروپی تیروریستی تەکفیری لە سووریا بەشێک لە گەڵاڵە داڕشتنی ئەمریکا و ڕژێمی زایونیە دراوسێیەکانی سووریا وریا بن و نەکونە داوی پیلانی گێڕی ئەوان . سەردار سەلامی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی یش سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا وتی : شکست خواردووانی شەڕی غەزە و لوبنان فەرماندەریاەتی پەلاماری دڕندانە بۆ سەر سورویاش دەکەن.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخوشی کردن بە بۆنی شەهادەتی سەردار کەیومەرس پور هاشم وتی : تڕوڕیستانی تەکفیری لە ژێر فەرماندەرایەتی کەسانی شکست خواردووی شەڕی غەزە و لوبنان لە ڕوژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە پەلاماری دڕندانەییان بۆس ەر سووریا خستووەتە فەرمانی کاریی خۆیانەوە.