کانونی یه‌که‌م 13, 2024 11:51 Asia/Tehran
  • لە ٤٣٤مین ڕۆژلە شەڕ؛ دەیان شەهید وبریندارلە پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەرنوسیرات وخان یونس

لە ٤٣٤مین ڕۆژی هێرش بۆ سەر کەرتی غەززە، سوپای ڕژێمی زایۆنی درێژە ئەدات بە بۆمباران کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم ناوچە.

ئەم پەلامارانە ڕۆژانە دەیان شەهید وبرینداری لیدەکەوێتەوە. نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومی لە غەززە شەوی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند سوپای ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو لە جەنایەتیکدا بینایەکی ئاوەدان لە ئۆردوگای نوسیراتی دایە بەر دەسڕێژ. لەم پەلامارەدا ٣٣کەس شەهیدبوونە وزیاتر لە ٨٤کەسیش وون یان برینداربوونە.

دیدەوانی مافی مرۆڤی ئوروپا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سوپای ڕژێمی زایۆنی بەمەبەستی لەناوبردنی تۆکمە و تەواوی نزامی سەلامەت وداسەپانی دۆخی مەرگهێنەری گوزران بەسەر فەلەستینیەکان وبیوەری کردنیان لە چاودیریە پزیشکیەکان ولەچوارچێوەی بەرەکوژی وجینوساید لە غەززە ، بەشێوەی سیستماتیک پەلاماردەکاتە سەر کادێری دەرمان لە باکووری کەرتی غەززە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە تیمێک لەم ناوەندە بەڵگە وسەنەدی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پزشکیک بە ناوی سەحید جودە ی لەکاتی حەرەکەت کردن بەرەو نەخۆشخانەی کەماڵ عدوانی ڕێک وپێک کردووە. ئەم پزیشکە لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە کوادکۆپتەرێک شەهید بووە. ئەم بەڵگانە پیشان ئەدەن کە تەقەکردن لەناوبراوبە ئەنقەست بووە .

 

سەرپەیڤ