کانونی دوھەم 12, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • ئاگر لە لۆسانجێلێس ئێستاش هەر بڵێسە دەستێنێ

ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچەی لەلۆسانجێلێس بۆتە هۆی کاولبوونی بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکان و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.

ئاگرێک کە لە سێشەممەی ڕابردووە دەست پێ بووە تا ئێستا بەشێکی بەربڵاو لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا لەوان لۆسانجلێسی گرتووەتەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ حکوومەتی خۆجێیی و هەروەها حکومەتی ناوەندیی ئەمریکا تا ئێستا نەیانتوانیه ئەم ئاگرە بکووژێنەوە. مەترسیەک کە ئێستا بە سەرنجدان بە کەش و هەوای وشکی ناوچەکە و پێشبینی با و زلانی زیاتر ئەگەری پەرەسەندنی گەلێک زیاتر بووە. کاربەدەستانی خۆجێی لە لۆسانجێلس ڕایانگەیاندووە کە ژماری قوربانیان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم شارە گەیشتووەتە ١٦ کەس و ١٣ کەسیش تا ئێستا بێسەر و شوێن بوون. دوازدە هەزار باڵاخانەش بە تەواوەتی تیاچوون. پۆلیسی لۆسانجێلێس هەروەها یەکسەر خەریکی دەرکردنی فەرمانی چۆڵ کردنە بۆ ناوچە گەلێکی تازە و تا ئێستا ١٥٣ هەزار کەس ناچار بوونە ماڵەکانیان بەجێ بێڵن. بەڵام ژمارەیەک لە خاوەنماڵان و دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە فەرمانی چۆڵکرانیان بۆ دەکراوە ناچنە ژێر باری چۆڵکردنی ماڵەکانیان و هەروەها خۆ دەبوێرن لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پۆلیس. بەرپرسانی شار لە بەڕێوبەرایەتی و کۆنترۆڵکردنی باروودۆخەکە و هەروەها لە بواری کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا هیچیان لە دەست نەهاتووە و دەسکەوتێکیان نەبووە. شاروومەندان بە تایبەت لەو ناوچانەی کە ئاوریان تێبەردراوە ڕەخنەیەکی یەکجار توند دەگرن لە کارنامەی حکومەت لە بەر هیچ لێنەهاتوویی لە کپکردنەوەی ئاگرەکەدا. شاروومەندانێک کە هەرچەند لە یەکێک لە دەوڵەمەندترین  ئەیالەتەکانی ئەمریکا ژیان دەبەنە سەر، بەڵام کەرەستەی پێویستیان بۆ کپکردنەوەی ئاگر لەبەر دەستا نییە.

دوای ئەم ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوە تۆقێنەرە، دانیشتووانی ئەم ناوچانە نیگەرانی دابێنکرانی خەرج و بەرجی بنیاتنانەوەی ماڵەکانی خۆیانن. ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکانی بیمە پاشگەز بوونەتەوە لە دانی خەرج و بەرجی بنیاتنانەوە  و لە ساڵانی ئەمدواییەی پێش ئەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیەدا بیمەی ئاگرکەوتنەوەیان لە هەزاران بیمەنامەدا لابردووە.

سەرپەیڤ