هاوکاریی مۆزەخانەیی لە ئێران و ئەفغانستاندا
بەرپرسی باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان بە مەبەستی لێکدانەوەی بوارەکانی هاوکاری نێوان موزەخانەکانی ئێران و ئەفغانستان، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستانی کرد.
مۆزەخانەی نیشتمانی وڵاتی ئەفغانستان تا چەن دەیە لەمەوبەر یەکێک لە دەوڵەمەندترین مۆزەخانەکان لە ئاستی ناوچەکە دەهاتە ئەژمار. بەرپرسی باڵوێزخانە ئێران لە کابول سەردانی مۆزەخانەی کردووە تا جگە لە سەردانی بەشە جۆر بە جۆرەکانی ڕێگاکانی هاوکاریی نێوان مۆزەخانەکانی ئێران و ئەفغانستانیش لێک بداتەوە. عەلی ڕەزابی بیگدلی لە کاتی سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان وتی کە گەشبینە بە کەڵک وەرگرتن لە پوتانسییەلی کلتووری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان .
لە دەیەکانی ڕابردوودا بە هۆی ئەو شەڕانەی لە وڵاتی ئەفغانستان ڕووی داوە لەوان شەڕی ناوخۆیی نزیکەی سەتی حەفتای ئاسەوارەکانی نێو مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان یا تیابراون و یان بە تاڵان براون. لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەم ئاسەوارانەدا کەمتر لە ١٠% واتە نزیکەی دە هەزار پارچە گەڕێندرانەوە بۆ مۆزەخانەی نیشتمانی کابول. هەر بەم پێیە بەرپرسانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەفغانستان ڕێزیان گرت لە هاوکاریی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ئەم ئاسەوارانە لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی جیهانەوە.
شایانی باسە لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەفغانستاندا ئاسەوارێک دەبینرێن کە مێژوو و کلتووری هاوبەشی هەزاران ساڵەی خەڵکی ئێران و ئەفغانستان دەخەنە بەرچاو. لە مۆزەخانەی نیشتمانی کابۆل ئێستاکە نزیکەی ٦٠ هەزار ئاسەواری مێژوویی لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی مێژوو ڕادەگیردرێ.