گەڕانەوەی فەلەستینیەکان بۆ باکووری غەزە
ئاگربڕی غەزە لە حاڵێکدا چووەتە ناو یازدەیەمین ڕۆژی خۆیەوە کە نزیکەی چوارسەد هەزار کەس لە دانیشتوانی کەرتی غەزە لە دو ڕۆژی ڕابردوو بەرەو باکووری غەزە ڕەوانە بوونە
لە درێژەی ڕەوتی گەڕانەوەی فەلەستیینەکان بۆ باکووری کەرتی غەزە نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مڕۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپوڕتی داوە کە زیاتر لە 376 هەزار فەلەستینی گەڕاونەتەوە بۆ باکووری ئەو کەرتە . نووسینگەی زانیاریگەیاندنی دەوڵەتیی لە کەرتی غەزەش وتویەتی کە لە ماوەی دوو ڕوژی ڕابردوودا لەسەدا هەشتای ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی باکووری غەزە و ڕادەیەکی زۆر لە یارمەتیەکان هێشتا لە پشت سنوورەکانی کەرتی غەزە ماونەتەوە .
شارەوانی غەزەش هاوکات لە گەڵ شەپولی گەڕانەوەی ئاوارەکان وتویەتی کە هەوڵەکان بۆ پاکتاو کردن و فەراهەم کردنی بواری سەقامدانی ئاوارەکان لەو ناوچەگەلە دەسی پێ کردووە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە مێدیا فەلەستینیەکان باسی بنپێکردنی ئاگربڕ دەکەن لە لایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە و تەقەلێکردنی سەربازانی ئەو ڕژێمە لە ڕوژئاوای شاری ڕەفەح بەرەو فەلەستینیەکان . داگیرکاران جەنایەتەکانی خویان لە جنین و تولکەرەم لە لیواری ڕوژئاواش درێژە پێ داوە و لاوێکی فەلەستینیان لە دەڤەری تولکەرم شەهید کردووە .
ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە لوبنانیش درێژە بە بنپێکردنی ئاگربڕ ئەدەن و ئەمڕوش لە پەلامارێکی بە خوفڕ بۆ سەر شاروچکەی مەجدەل سەلم لە باشووری ئەو وڵاتە پێنج شارومەندی لوبنانیان بریندار کردووە . هاوکات لە گەڵ ئەو پەلامارگەلە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتیی لوبنانیش پەلاماری ئاسمانی شەوی سێشەمەی ڕژێمی داگیرکەر بۆ باشووری ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە و ئەو کارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای لوبنان و بنپێکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربڕ زانیوە .