شوبات 24, 2025 14:10 Asia/Tehran

بەشداری بەربڵاوی جەماوەری لە ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە میدیا جۆربەجۆرەکانی جیهان دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوو.

ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی لوبنانی ولاگرانی سەییدی خۆڕاگری لە بڕیک لە وڵاتانی جیهان، ئەمڕۆ بە بەشداری کردنی بەربڵاو لە ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی پاکی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وهاشم سەفییەدین لە بەیڕووت کۆبوونەوە هەتا وێڕای ڕێزگرتن لە یادوبیرەوەری شەهیدانی خۆڕاگری، ڕێ وڕەسمێکی بەشکۆ بۆ بەڕێ کردنی تەرمەکانیان هەتا گڵکو پاکەکانیان بەڕێوەبەرن.

لەم نێوانەدا ، شکۆ وبەربڵاوبوونی ئەم ڕێ وڕەسمە  لە ڕوانگەی میدیا جیهانیەکانەوە نەشاردراوەتەوە وبە شێوەی بەربڵاو پەخشیان کردەوە. تەلەفیزیۆن وهەواڵدەری ڕوێترز لەم بارەوە وەهای نووسیی: دەیان هەزار کەس بە بەڕێوە بردنی ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی بەربڵاو بۆ سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا،تازیەداریان کرد. 

بەشداری زۆر بەرفراوانی لاینگرانی ساداتی خۆڕاگری لە لایەن هەواڵدەریەکانەوە بەزاراوە وزمانی جۆربەجۆر وێنە وفیلمیان لە ئاڵاو نەماوهێماکانی حیزبۆڵڵا ی لوبنان ولەبەیکی تاکانە ویەک پارچە"ی " انا ان العهد" لە دەستی لاگرانی سادات، بە ئاشکرا نیشان دا.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی بە بڵاوکردنی ڕێ وڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وشێخ هاشم سەفییەدین ، ئەم ڕێووڕەسمەیان دەسەڵات نواندنی حیزبۆڵلا زانی ، میدیا بەرباسەکانی ئیسرائیلیش بڵاوکرانەوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕە عەرەبیەکانیان لە نێوان هەواڵەکانی خۆیان دانا.

میدیای زایۆنی، تاێمز ئاو ئیسرائیل، یش نووسیی": بە فڕینی فڕۆکە کانی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی دەیان هەزار ئەسپەردەکەری تەرمی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا، ئەوان یەکدەنگ درۆشمئ" مردن بۆ ئیسرائیل" یان هەڵدا.

یەدیعوت ئاحارنوت دانی ناوەبەوەدا کە بەشداری فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ئاسمانی بەیرووت ، هیچ کارتێکەریەکی بەسەربەشداری خەڵک لەم ڕێووڕەسمە دا نەبووە. ئەم میدیا زایۆنیە ، سەرباری ئەوەکە وێنە وفیلمی جۆربەجۆری لە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ڕێووڕەسمەکە هاوڕێ ئاڵا ودرۆشمەکانیان بڵاوکردەوە، بڵاوکرانەوەی ڕاستەوخۆی کەناڵی ئەلمەیادینی لە ناو هەواڵەکانی خۆی دانا. 

سەرپەیڤ