ناڕەزایەتی هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ئامادەبوونی جۆلانی لە بەغدا
نیسان 22, 2025 11:02 Asia/Tehran
هاوپەیمانی فەتحی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە سەفەری سەرکردەی ت هەتەشە بۆ بەغدا کە خۆی بە سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ناساندووە.
هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند : جۆلانی سەرکردەی "هەتەشە"کە خۆی بە سەرۆکی کاتیی سووریا ناساندووە کەسایەتێکی تیرۆریستی بە ناوبانگە و دوای ئەندام بوون لە دامەزراوەی تیرۆریستی ئەلقاعیدە وڕاگەیاندنی بەیعەت کردن لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە، دەستی بە خوێنی عێراقیەکان ئاژاندووە.هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند داوەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جۆلانی بۆ سەفەربۆ بەغدا بەتایبەت لەنێوان بنەماڵەی شەهیدان ، شەپولێک لە ڕق وتوڕەیی خەڵکی هەڵخڕاندووە. ئەم هاوپەیمانیە ڕایگەیاند لە ئەگەریی سەفەر کردنی جۆلانی بۆ بەغذا، ئاگاداری نامەی زۆربۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان وچالاکیەکانی ناڕەزایەتیانە ڕادەگەێندرین .