داننان بە جەنایەت؛ پاش ساڵانێک بێدەنگی
لاپەڕەیەکی تازەی جەنایەتی ڕۆژاواییەکان لە ئەفغانستان هەڵدرایەوە. ژمارەیەک هێزی ئینگلیزی پاش چەندین ساڵ بێدەنگی دانیان ناوە بە جەنایەتەکانیان لە ئەفغانستاندا.
لە قاودرانی وردەکارییەکانی تازەی جەنایەتەکانی سەربازانی ئینگلیزی لە ئەفغانستان دیسان بووە هۆی برینداربوونی هەست و نەستی خەڵکی ئەم وڵاتە. ئەمدواییە ژمارەیەک کۆنەسەربازی ئینگلیزی پاش چەندین ساڵ، بێدەنگی خۆیان شکاند و جەنایەتەکانیان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا وردەکارییەکی تازەیان سەبارەت بە جەنایەتەکانی خۆیان لە ئەفغانستان ئاشکرا کرد:
کوشتنی خەڵکی ئەفغانستان لە خەودا لە کاتی بەڕێوەبردنی هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنە شەوانەکانیان، گرتنی منداڵان و کوشتنیان بە دەستی بەسراووە، لەو دانپێدانانەی سەربازانی پێشووی ئینگلیز لە ئەفغانستانە.
موعین گۆڵ سەمەکەنی، شارەزای پرسە سیاسییەکان لە کابول:
"ئەو هێزە بیانیانەی کە لە ئەفغانستاندا جەنایەتیان ئەنجام داوە، دەبێت لە دادگاکانی ئەفغانستاندا دادگایی بکرێن."
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستانیش لە قاودرانی ئەم جەنایەتانەی بە بەڵگەیەکی سەلمێنەری جەنایەتەکانی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستاندا زانی.
"سەلیم پەیگیر" شارەزای پرسە سیاسییەکانی ئەفغانستان: "ئەو وڵاتە ڕۆژاواییانەی کە هێزەکانیان لە ئەفغانستاندا جەنایەتیان ئەنجام داوە، دەبێ غەرامە بدەن و ناتۆش لە ئەفغانستاندا جەنایەتی کردووە."
پێشتریش کاتێک کە شازادەی ئینگلیزی وتبووی لە کاتی ئامادەبوونی لە ئەفغانستان وەکوو فڕۆکەوانی کۆپتەر، ئەفغانەکانم وەک مۆرەی شەترەنج تەفر و تونا کردووە، شەپۆلێکی تووڕەیی لە ئەفغانستان هەستایەوە.
سەرباری ئەوەش تا ئێستا یەک هێزی سەربازی بیانی، بە هێزەکانی ئینگلیزیشەوە، بۆ ئەو جەنایەتانەی لە ئەفغانستان ئەنجامیان داوە، لە دادگایەکی دادگەرانەدا نەکەوتوونەتە بەردەم لێپرسینەوە و دادگاییکران.