May 30, 2025 08:07 Asia/Tehran

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند: غەززە برسیترین شوێنی جیهانە و مردنی لەناکاودا خەڵکی ئێرە بەرنادات و ئەو فەلەستینیانەی کە کۆمەڵکوژ دەکرێن نابێت وەک ژمارە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

سیگرید کاگ، ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: پێویستە ئیسرائیل پەلامارە وێرانکەرەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی کەرتی غەززە ڕابگرێت و ئێمەش بەشداری ناکەین لە میکانیزمی ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوکاری بە خەڵکی غەززە کە پێشێلکردنی بنەما مرۆییەکانە. فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی بەردەوامی ئیسرائیل بوونەتەوە و هەموو هیوایەکیان لەدەستداوە. مردن لە هەموو شوێنێک لەگەڵ خەڵکی غەززەدایە و ژیانیان بۆ نەماوە، نە هیوایەک. خەڵکی غەززە شیاوی زیاتریان  هەیە  لە مانەوە، شیاوی ئایندەیەکی زیندوون. سیگرید کااگ وتی: ئەو هاوکاریانەی کە هاتوونەتە ناو غەززە بەشی کەمترین  پێداویستییەکان نەکات کە  زیاتر لە 2 ملیۆن کەس  ڕووبەڕووی برسێتین. ئاماژەی بەوەشکردووە: کەرتی غەززە برسیترین شوێنە لەسەر زەوی و کات زۆر بە خێرایی تێدەپەڕێت و ژهەر کاتژمێرێک گیانی خەڵکی غەزە  دەگیردریت . ڤاسیلی نەبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: گەمارۆدانی مرۆیی خەڵکی  غەززە، بووەتە هۆی ئازارێکی توند بۆ گەلی فەلەستین. دۆخی غەززە زۆر کارەساتبارتر بووە. خۆراک تەواو دەبێت، دەرمان و کەرەستەی پزیشکیش تەواو بووە. کەمیی سووتەمەنی هەیە. خەڵک بێهیوا بوون. ڕژێمی زایۆنیستی بە  دەسدرێژی  هەمە لایەنەی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی و چڕبوونەوەی گەمارۆی غەززە، بووەتە هۆی یەکێک لە مەترسیدارترین بارودۆخە مرۆییەکانی ناوچەکە لە دەیەکانی ڕابردوودا. 

سەرپەیڤ