ئاستەنگەكانی هەڵبژاردنی هەرسێ سەرۆكەكەی عێراق
لەحاڵێكدا كەكاتی بەڕێوەچوونی یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق نزیك بووەتەوە پارت و ڕەوتە سیاسیەكانی ئەو وڵاتە هەروا تووشی ناكۆكی ناوخویی و گوشارە بیانیەكانن و بڕیاری یەكجاریان بۆ ناساندنی بەربژێرەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەرۆك كومار و سەرۆك وەزیران نەداوە . ئەو دواكەوتنە نیشاندەری قووڵبوونی ناكۆكی هۆزی و هاوپەیمانییە كە دەتوانێ پێكهاتنی حكومەتی نوێی عێراق تووشی كێشە بكات .
عەبدوللەتیف جەماڵ ڕەشید سەرۆك كوماری عێراق داوای لە پەرلەمان كردووە تا دانیشتنی كەوتنەگەڕ و دەس بەكار بوونی لە 29 دیسامبر بەڕێوەببات . بە پێی دەستووری عێراق ئەو دانیشتنە بە سەرۆكایەتی بەساڵاچووترین نوێنەر ، سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێرێ پاشان سەرۆك كۆمار و لە ئاكامدا بەربژێری سەرۆك وەزیران پێناسە دەكرێت . سەرۆك كوماری دەبێ لە ماوەی مانگێك لە پێكهاتنی پەرلەمان دیار بكرێت و فڕاكسیونی لانی زۆری بۆ سەروك وەزیرایەتی دیاری بكات دوای هەڵبژرادنەكانی ئەم دواییە بیروڕاگۆڕینەوەكان بە پێی كورسیی پارتەكان دەسپێی بووە بەڵام ناكۆكیەكان زەق و بەرجەستەن : سوننەكان لە ناساندنی سەرۆكایەتی پەرلەمان ، چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەكان لە سەرۆك وەزیران و كوردكانیش لە سەرۆك كۆماریەتی نەگەیشتووەنەتە ڕێككەوتن . پڕوسەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كەمێك پێشكەوتنی بووە بەڵام هێشتا فەرمی نەكراوەتەوە چۆنكوو وتووێژەكان سەبارەت بە وردەكارییەكان هەروا درێژەی هەیە .عەمار عزاوی لە سەرانی هاوپەیمانی سیادە واتە گەورەترین هاوپەیمانی سوننە وتی : ئەنجومەنی سیاسی سوننە لە كەشێكیپۆزێتیڤدا وتووێژ دەكات و هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە ناساندنی یەك یان دوو بەربژێر بۆ پەرلەمان بڕیار ئەدات . هەوڵ ئەدەین ناكۆكییە ناوخوییەكان كەم بكەینەوە تا بەر بگیردرێت لە ناكۆكییەكانی ڕابردوو بە تایبەت كە سەروكایەتی پەەرلەمان خاڵی سەرەكیە بۆ ڕێكخستنی سوننەكان .
چاودێران وشداری دەدەن كە ئەو پێشكەوتنە سەربە هەڵوێستی چوارچێوەی هەەماهەنگی سەبارەت بە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ عێراقە كە كاریگەرترین هۆكار لە گشت ڕەوتەكەیە . چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەكانی عێراق تا ئێستا پێنج دانیشتنی بەڕێوە بردووە بەڵام بیروڕاگوڕینەوەكان سەبارەت بە كاندیدی سەرۆك وەزیرایەتی بە ئاكام نەگەیشتووە . باقر ساعدی نوێنەری پەرلەمان ئاشكرای كرد كە 27 تا 30 كەس كاندیدی ئەو پوستەن .
لەهەمان كاتدا هێشتا كوردەكانی عێراقیش سەبارەت بە كاندیدی خویان بۆ سەرۆك كۆماریەتی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و هێشتا لە چەقبەستوویی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەریم دەرباز نەبوونە
ئەو چەقبەستووییە لە كەشی سیاسی عێراق دووپات بوونەوەی ئولگووی پێشووی ئەو وڵاتە وەبیر دێنێتەوە و دەتوانێ سەقامی سیاسی و پێكهاتنی حكومەتی نوێی بخاتە دواوە . كارناسان بڕوایان وایە ڕێككەوتن سەبارەت بەو سێ پۆستە پێویستی بە ئاشتیی هۆزایەتییە تا بەر بگرێت لە دووپات بوونەوەی قەیرانەكانی ڕابردوو لە پێكهاتنی حكومەتی نوێی عێراق .