شوبات 09, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی لایەنگەلی تازەی دۆسییەی گەندەڵیی ئەخلاقیی جێفری ئەپستین و شوێنهاتەکانی لەسەر ڕێبەرانی رۆژاوایی

دۆسییەی گەورەی گەندەڵیی ئەخلاقیی جێفری ئەپستین سەرمایەداری ئەمریکی وەک زەلکاوێکی مەزن، تادێ ژمارێک لە سەرکردە سیاسییەکانی ئێستاو پێشووی رۆژاواو ئەمریکا بەرەولای خۆیدا ڕادەکێشێ و ریسوایان دەکا.

هەر رۆژ رەهەندو لایەنی تازەی دۆسییەی سێ ملوێن لاپەڕیی گەندەڵیی جێفری ئەپستین تاوانباری جینسی و قاچاخچی منداڵان و ژنان بۆ کەڵک وەرگرتنی جینسی سەرکردەکانی رۆژاوا، ئاشکرا دەبێ و ناوی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەسەدان جار لەو دۆسییەدا هاتووەو ئێستا دەرکەوتووە کە ئەپستین و تۆڕەکەی، بەشێک لە سەرچاوە داراییەکانی پێویست بۆ ئەنجامدانی تاوان و پاوانخوازییەکانی رژێمی زایۆنی دابین دەکرد.

جان ئەساف سێناتۆرێکی ئەمریکی لە کاردانەوە بە لەقاودرانی لایەنەکانی دۆسییەی ئەپستین وتی: حکومەتی ترەمپ حکومەتێکە پێکهاتوو لە چینی دەوڵەمەندو خاوەن سامان، ئەو چینەی ئەپستینە کە خەریکە بەسەر وڵاتەکەماندا حکومەت دەکا.

لەلایەکی دیکەوە، شوێنهاتەکانی لەقاودرانی سەنەدەکانی دۆسییەی ئەخلاقیی ئەپستین تازە لە ئوروپا خۆی دەردەخا، کەمتر لە٢٤کاتژمێر دوای لەدەسەڵات کشانەوەی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز، "تیم ئالێن" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی"کی یێر ستارمەر"یش کە تۆمەتبارە بەوەی پەیوەندیی بووە بە دۆسییەی ئەپستینەوە، لەکارکشایەوەو بەم چەشنە قەیران لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز لە شەقامی داونینگ ستریت، چووەنێو قۆناخێکی تازەوە.

میدیاکانی ئینگلیز ڕایانگەیاند، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لەبەر پەیوەندیی بەرفراوانی لەگەڵ ئەپستیندا، ناچار بووە دەست لەکاربکێشێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی نەرویژیش ڕایگەیاند، باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئوردون دوای لەقاودرانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ جێفری ئەپستین، تاوانباری تاوانگەلی جینسی لە ئەمریکا، لەپۆستەکەی کشاوەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش پێی داگرت؛ ڕەهەندی تازەی دۆسییەی ئەپستین دەریدەخا کە گەندەڵیی لەنێو کەسایەتییە هەڵکەوتووەکانی رۆژاوادا لە چ ئاستێکی بەرزدایەو ئەو دۆسییە، هێمایەکە لە "زاڵێتی شەیتان" بەسەر رۆژاوادا.

لەنێو وڵاتانی ناوچەدا، تورکیاش بەپێی سەنەد و بەڵگەکان، لەبەرامبەر وەرگرتنی بەسەدان هەزار دۆلار، بەسەدان منداڵی راگوێزی دوورگەی ئەپستین کردووەو لێکۆڵینەوە لەوبارەوە لە تورکیاش دەس پێ بووە.

 

سەرپەیڤ