بەرنامەکانی نۆهەم ڕۆژی دەیەی فەجر لە پارێزگای کوردستاندا
لە دەیەی پڕ بەرەکەتی فەجردا، ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کوردستان شاهیدی دەستبەکاربوون و کەوتنەگەڕی پڕۆژەکانی گەشەپێدان، ئاوەدانکردنەوە، خزمەتگوزاری، و پێڕاگەیشتن بە ناوچە هەژار و کەم ئیمکاناتەکان و هەروەها بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە یادی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بوون.
ئەمڕۆ لە شاری سنە، بەبۆنەی ٤٧هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، تایبەتە بەرنامەیەک بۆ ڕێزگرتن لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی کوردستان و بە ئامادەبوونی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئەم پارێزگایە بەڕێوەچوو. لەم مەراسیمەدا ڕێز لە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی لێهاتوو و بلیمەت گیرا.
هەروەها سەردار ئیلاهی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری سنە لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک کۆبووەوە و بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانیانی لە بواری پۆلیسی و ئەمنییەوە کرد.
لە نۆیەمین ڕۆژی دەیەی فەجردا، ١٠ پڕۆژەی پەیوەندی و بەدالە، پڕۆژەی کارەبا بۆ گوندی کۆخان، پڕۆژەی چاککردنی تۆڕەکانی کارەبا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای بانە، هەروەها پڕۆژەی گەشەپێدانی گوندەکان و چاککردن و قیرکردنی ڕێگاوبانی ٢٩ گوندی ناحیەی "نەمشیر"ی ئەم پارێزگایە بە کۆی گشتی ٣٤ ملیار تمەن بودجە کەوتنەگەڕ.
خەڵکی شاری بابارشانی سەر بە پارێزگای بیجاڕیش شاهیدی کەوتنەگەڕ و دەستپێبوونی پڕۆژەگەلێک بوون لە بواری گەشەپێدانی شارەکەیان کە بریتی بوون لە درووستکردنی ئاوەڕۆ، بنچینەدانان، قیرکردن، دروستکردنی شۆستە، و بنیاتنانی گۆڕەپانی شەقامی کارافەرین، دروستکردنی پارکێکی منداڵان، و ڕادەستکردنی کەرەستەی نوێ بە شارەداری و ناوەندەکانی ئاگرکوژێنەوە و هەروەها دانانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی نەناسراوی شارەکە.
کەوتنەگەڕی پڕۆژەی باشترکردنی بنچینە و قیرتاوکردنی ڕێگاوبانی بەرەو ناوچە گوندنشینی چەشمێ ئادینە و پڕۆژەی گەشەپێدانی گوندی زینەل، قەزای چەنگی ئەڵماس، لە پڕۆژەکانی دیکە بوون کە لە بیجاڕ دەستپێکران و گەیشتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
لە دیواندەرەیش، ئەمڕۆ ٤٣ پڕۆژە و خزمەتگوزاری گەشەپێدان بە بودجەیەکی بڕی ٩٤ ملیار تۆمان لە شاری دیواندەرە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کامێران و بەبۆنەی دەیەی فەجرەوە، ٥٠ پارچە زەوی بەخشرا بە ١٥٠ کەس لە داواکارانی پڕۆژەی نیشتیمانیی نیشتەجێکردنی ئەم شارە لە چوارچێوی گرووپگەلی ٣ کەسیدا.
قوروەییەکانیش ئەمڕۆ شاهیدی دەستبەکاربوونی پڕۆژەی بنچینەدانانی ڕێگا و بانەکان و قیرتاوکرانی ڕێگای گوندی دیوزەند بە یارمەتیی ئامێری حەفارە و دەستبەکار کردنی کارگەی بەرهەمهێنانی کارگ لە گوندی پیرباباعەلی"ی ئەم شارە بوون بە کۆی گشتی ١٣٠ ملیار ڕیاڵ بودجە.
ئەمڕۆ هەروەها پڕۆژەی چێکردنەوە، بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی و بەهێزترکردنی تۆڕی کارەبای گوندەکانی ڕامۆڵ، موراداباد، عەلیاوای مەشیر، نیاز، و ئەسلەمەرزی سەر بە شاری دێولان بە بۆنەی دەیەی فەجرەوە بە بودجەیەکی زیاتر لە ٢٠ ملیار تمەن خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.