وتووێژی ئەردوغان و مەلیک سەلمان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i315883-وتووێژی_ئەردوغان_و_مەلیک_سەلمان_سەبارەت_بە_ڕووداوەکانی_سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "سەلمان بن عەبدولعەزیز"ی پاشای عەرەبستان، سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر بەتایبەت دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2017 08:59 Asia/Tehran
  • وتووێژی ئەردوغان و مەلیک سەلمان سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "سەلمان بن عەبدولعەزیز"ی پاشای عەرەبستان، سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر بەتایبەت دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" شەوی یەکشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "سەلمان بن عەبدولعەزیز" ، پاشای عەرەبستانی لە دوایین ڕووداو  وگۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە قەیرانی سووریا لە چوارچێوی دانوستانەکانی "ئاستانە" و کۆبوونەوەی سێ لایەنەی لە شاری "سوچی"ی ڕووسیای ئاگادار کردەوە.

ژێدەرەکانی سەر بە سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا وتیان کە دوو لایەن هەروەها سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەیی و پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بیر و ڕایان  گۆڕیوەتەوە.

کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووچی چوارشەممەی ڕابردوو بە بەشداریی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە شاری سووچیی ڕووسیا بەڕێوە چوو و داوا لە نوێنەرانی دەوڵەتی سووریا و بەرهەڵستکارانی سووریا کرا  بەشدارییەکی بەسوود و بنیاتنەریان لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریادا هەبێ.