ئاشکرا بوونی دەوری ئەمریکا و عەرەبستان لە دابین کردنی چەکی تیرۆریستەکان لە ئێراق و سوریا
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تاقمێکی چالاک لە بواری زانیاری چەکەمەنی نیشان دەدات کە عەرەبستان و ئەمریکا بۆ گواستنەوەی چەکەمەنی ئەورووپایی بۆ تیرۆریستان لە ئێراق و سوریا دەوریان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان، بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تاقمی چەکەمەنی جەنگی، عەرەبستانی سعودی و ئەمریکا، چەکەکانیان لە وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی کڕیوە و خستوویانەتە بەردەستی ناڕازیانی سوری و لەلایەن ئەوانەوە گەیشتووەتە دەستی تاقمەکانی تەکفیری .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەروەها زۆرتر لە یەک لە سێی چەکەمەنی کە دەخرێتە بەردەستی هێزی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئێراق و سوریا، لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپاوە لەوان ئاڵمانیا گەیشتووەتە دەستی ئەوان .
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دووسەد بڕگەیی ئەم تاقمە نیشان دەدات زۆرتر لە سەتی سی چەکەمەنی کە داعش لە ئێراق و سوریا لە بەردەستی دایە، چێکراوی کارگەکانی بولگاریا، رومانی، هەنگاریا و ئاڵمانیان.
هاوپەیمانی بەناو دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا، کۆتایی مانگی نوامبەر بە بڵاو کردنی ڕاپۆرتێک دانیان نابە کوشتنی لانیکەم هەشتسەد کەسی سیڤیل لە ئێراق و سوریا لە ساڵی 2014.
تاقمی ئەیروارز کە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم هاوپەیمانییە لە ئێراق و سوریا پێ و شوێن دەگرێت، ئەم ڕێژەیەی لانیکەم پێنج هەزار و 960 کەسی سیڤیل ڕاگەیاندووە.