عەرەبستان دوایین بوارگەی خۆی لەگەڵ قەتەر داخست
عەرەبستان بۆ زۆرتر کردنەوەی گۆشار بۆ سەر قەتەر، سەلوی،دوایین بوارگەی زەمینی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە کە تەنیا ڕێگای پێوەندی قەتەر لەگەڵ دەرەوە بوو لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ دیسەمبەر بە تەواوەتی داخست.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم بە گێرانەوە لە کەناڵی " ئەلجەزیرە" ، ئیدارەی گۆمرۆکی عەرەبستان لەبەیاننامەیەک دا رایگەیاند: لە سەر فەرمانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بوارگەی "سەلوی" بە تەواوەتی داخراوە.
لە نیوەی ژوئەنی ٢٠١٧ ، مۆڵەتی ١٤ ڕۆژەی عەرەبستان بە قەتەرییەکان بۆ جێهێشتنی ئەم وڵاتە کۆتایی هات و بوارگەی "سەلوی" کە لە بەرامبەری دا بوارگەی "ئەبوو سەمرە" لە قەتەر داهەیە داخرا. ئەم بوارگەیە لە کاتی حەج کرابوویەوە .
پینجەمی ژوئەنی ئەمساڵ ٢٠١٧ عەرەبستان هاوڕی لەگەڵ بەحرەین، ئیمارات و مێسر پچرانی پێوەندی خۆیان لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند و ئەم وڵاتە یان گەمارۆی دەریایی ، زەمینی و ئاسمانی کرد ، قەتەر پاشان بە یارمەتیی ئێران فڕینەکان و هەروەها هاوردەی کاڵاکانیی خۆی درێژە پێداوە .