کوژرانی لاوێک لە عەوامیە لەلایەن هێزی عەرەبستانی
هێزی عەرەبستانی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان بەدژی شارومەندان لە عەوامییە، لاوێکیان بە ناوی سەلمان عەلی سەلمان فەرەج، لەم شارە دا کوشت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعالەم، هێزی سعودی بە پەلامارکردنەسەر ناوچەی عەوامییە لەشاری قەتیف لە پارێزگەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، سەرباری کوژرانی سەلمان فەرەج، ژومارێک لە ئەندامانی بنەماڵەی لەوان هاوسەرەکەیان گرت .
شاری عەوامییە و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان چەند مانگە کە شایەتی ئامادەبوونی بەربڵاوی هێزی ئاسایشییە .
ژومارێک لە شیعەکانی عەوامییە لە ساڵی 2011 ەوە لەبەر ناڕەزایەتیگەلێک کە ئامانجەکەیان چاکسازی بووە، کەوتوونەتەبەر پێ وشوێن گرتنی یاسایی .
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ئەم ساڵانە چەند جارێک لە چوارچێوەی درێژەی سزادانی خەڵک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، دەستی داوەتە گوشار خستن و گرتنی سەرەڕۆیانە.