کوژرانی١٦کەس لە پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر سەنعاو حۆدەیدەی یەمەن
پەلاماری ئاسمانیی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر سەنعاو حۆدەیدەی یەمەن، ٢٣کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی وت: فڕۆکە دەسدرێژکارەکانی عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەی"عەسر" لە ڕۆژاوای سەنعای پایتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، هەشت شارومەندی یەمەنی کوژران و پێنجیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بۆردومانی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی شاری زەبەید لە پارێزگای حۆدەیدە لەڕۆژاوای یەمەن لەلایەن دەسدرێژکاری سەعوودیش کوژرانی هەشت کەس وبرینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.
لە پەلامارێکی ئاسمانیی دیکەی هاوپەیمانی سەعوودی، جاددەیەکی سەرەکی لە شاری ئەلجەراحی لە پارێزگای حۆدەیدە بۆردومان کرا کە لەبارەی ژماری کوژراو و برینداران و خەسارەکانی، هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن وهاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی بەدواوە بووە.