کانونی دوھەم 02, 2018 10:45 Asia/Tehran
  •  مانگرتن لە خوراکی

سەرچاوە هەواڵیەکان باسی مانگرتن لە خوراکی " تەلال بن عەبدولعەزیز " شازادەی سەعوودییان کرد .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئەلجەزیرەی عەەربی ، ئەو شازادە سەعوودیە لە ناڕەزایەتی بە درێژەی گرتنی سێ کەس لە کوڕەکانی لە هۆتێڵ " ڕیتزر کارلتونی " ڕیاز مانی لە خوراک گرتووە . سەرچاوە عەرەبستانیەکان  وتیان  شازادە تەلال هەشتاو شەش  ساڵان  لە  دەی نوامبری 2017 ماوەیەک دوای  ئەوە کە وەلیدی کوڕی گیرا مانگرتن لە خوراکی خۆی دەس پێ کرد . ئەو سەرچاوە سەعوودیە  ڕایگەیاندووە پزیشکانی  نەخۆشخانەی  مەلەک فەیسلی ڕیاز هەوڵیان داوە   کە لەڕێگای بۆرییەوە خۆراک بە شازادە تەلال بن عەبدولعەزیز  بگەیەنن. پاشای  عەرەبستان  نوامبری  ڕابردوو  فەرمانی  پێکهاتنی  لێژنەی  گەندەڵی بە سەرۆکایەتی موحەممەدی کوڕی دەرکرد  کە بە هۆیەوە  دەیان کەس لە شازادەکان و بەرپرسانی هەنووکەیی  و پێشووی  سەعوودی  قۆڵبەست کران . زۆرێک لە سیاسەتوانان بڕوایان  وایە  کە   کردەوەی ڕژیمی عەرەبستان  لە مەڕ قۆڵبەست کردنی  بەربڵاوی  شازادە  سەعوودیەکان لە ئاراستەی  پەرەی  دەسەڵاتی موحەمەد  بن سەلمان  پاشمیری سەعوودی  بووە .

سەرپەیڤ