بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری ترۆریستەکان لە سنووری ئێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321137-بەرپەرچ_دانەوەی_پەلاماری_ترۆریستەکان_لە_سنووری_ئێراق_و_سووریا
هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق( حەشدی شەعبی) پەلاماری ترۆریستانی داعش لە سنوور لەگەڵ سوریایان بەرپەرچدایەوە و ژمارێک لە وانیان کووشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2018 09:04 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ دانەوەی  پەلاماری ترۆریستەکان  لە سنووری ئێراق و سووریا

هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق( حەشدی شەعبی) پەلاماری ترۆریستانی داعش لە سنوور لەگەڵ سوریایان بەرپەرچدایەوە و ژمارێک لە وانیان کووشت.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی سپۆتێنیک، لەم تێکهەڵچوونانە کە لە بوراگەی " تەل سەفوەک" لە سنوری عێراق و سوریا ڕووی داوە ،لانیکەم  ١٨ ترۆریست کوژراون و دوو ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراوی ئەوانیش لە ناوچووە .

 " ئەبوو حەید ئەلنەجار" لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی عێراق وتی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری، پێنج هۆکاری  تەقینەوەیشیان لە ستانی ئەنبار (ڕۆژئاوای عێراق) کووشتووە .

 هەواڵیکی دیکە لە عێراق باسی ئەوەمان بۆ دەکات، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق(یونامی) ڕایگەیاند لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ، ٦٩ عێراقی لە ڕووداوە ترۆریستیی وتووندو تیژانەکان و تێکهەڵچوونە چەکدارانەکان دا کوژراون و ١٤٢ کەسی تریش بریندار بوونە .

 یونامی هەروەها ڕاپۆرتی دا : دوو ستانی بەغدا و ستانی سەلاحەدین زۆرترین ئاماری کوژراو و بریندارانیان لە چاو ستانەکانی دیکەی عێراق هەبووە .