لێدوانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی رژیمی ئیسرائیل
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی وتی: هەرکات ڕێکارێکی هەمیشەیی بۆ کێشەی ئیسرائیلی-فەلەستینی، دۆزرایەوە، هەموو وڵاتانی عەرەبی، ئیسرائیل بە ڕەسمییەت دەناسن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "قدس الاخباریە"؛ عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لەدیمانە لەگەڵ یەکێک لەکەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی فەڕانسە وتی: پەنجاو پێنج وڵاتی عەرەب، بڕیاریان دا ئیسرائیل بەڕەسمییەت بناسن پاش چارەسەریی پرسی فەلەستین، لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەحرەین .
عادڵ جوبەیر لەبارەی هەوڵی هاوبەش لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دانی بەوەدانا: بەرژەوەندیی هاوبەش هەیە لەنێوان عەرەبستان و ئیسرائیلدا.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لەبارەی نەیارەتی ڕیاز لەگەڵ کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیلیش ئیدیعای کرد: ئەو کردەیە لەدژ ئەسڵی دیارنەبوونی جێگەو شوێنی ئەو شارە بەر لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی لەبارەی پێکهاتنی دوو دەوڵەتی فەلەستینی وئیسرائیلییە.
لەنوێترین کردەی زایۆنییەکان و دوابەدوای کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، پەرلەمانی ئەو رژیمە لە خولی یەکەمدا دەنگی ئەرێنی دا بە یاسایەک کە زایۆنییەکان ناوی دەنێن"قەدەغەی دابەشکرانی قودس" یان"قودسی یەکگرتوو" . ئەو یاسایە پێشتر لە لێژنەی وەزارەتی یاسادانانی کابینەی رژیمی زایۆنیستی پەسەند کرابوو.