حیزبوڵڵای لوبنان: دەوڵەتی عەرەبستان گەیشتۆتە ئەوپەڕی زەبوونی و سووکێتی
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: دەوڵەتێک کە زوڵم و زۆر لە گەلی یەمەن دەکات و بێبەزەییانە ئەو گەلە بێ تاوانە قەڵاچۆ دەکات لەوپەڕی سوکایەتی و زەبوونی و بێدەسەڵاتیدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا؛ "سەید هاشم سەفیەدین" سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهید بوونی یەکێک لە ئەندامانی خۆراگری لە ناوچەی «القلیله»ی باشووری لوبنان وتی: هەموو جیهان سیمایەکی نوێ لە سووریا و ئێراق دەبینن و دوژمنانی خۆراگری بە پێی ئەوە هەوڵ دەدەن ڕێگاچارەیەک بۆ دەرباز بوونی خۆیان ببینەوە کە ئەو هەوڵەیان هەرگیز بە ئاکام ناگات.
ئەندامی باڵای حیزبوڵلای لوبنان بە ئاماژە بە هەوڵی بێسوودی ئەمریکا و عەرەبستان رایگەیاند: ئێمە هیچ نیگەرانییەکمان لەم بارەوە نییە و دڵنیاین کە سەرکەوتوو دەبین لەبەر ئەوەی کە ئێستا ئیتر سەردەمی شکست هێنان نییە بەڵکوو سەردەمی خۆراگری و سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆراگری دێتە ئەئژمار.
ناوبراو بە ئاماژە بە دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە جیهان ، دڕندەکارییەکانی ئیسراییل لە فەلەستین، دڕندەکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن و ئاژاوەگێڕیی ئایینی و ئەتنی جەختی کرد ئێمە هیچ ڕێگایەکی دیکەمان جگە لە بەهێز بوون بۆ نەماوەتەوە و دەبێ خۆمان ئامادە کەین بۆ شەڕی داهاتوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا راشکاوانە رایگەیاند: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی لوبناندا، حیزبوڵلا هاوڕێ لەگەڵ بزووتنەوەی ئەمەل، هاوپەیمانییەکی بەهێز پێک دێنێ.