کانونی دوھەم 27, 2018 07:35 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی سەربازیی یەمەن: ساڵی٢٠١٨ساڵی سەرکەوتنی تەواو بەسەر سەعوودییەکانە

یاریدەری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ساڵی٢٠١٨ی وەک ساڵی سەرکەوتنی تۆکمەی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لەهەمبەر سەعوودییە دەسدرێژکارەکان زانی.

عەزیز راشد لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، بەئاماژە بەوەی کە سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، خەساری قورسیان لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوەکانی لە بەرە جیاجیاکان داوە، وتی: ساڵی ٢٠١٨ ساڵی سەرکەوتنی تاکتیکی و ستراتژیک و ساڵی بەهێزکرانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی یەمەن لەهەمبەر سەعوودییەکانە.

یاریدەری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە پەیامێکدا بۆ بەکرێگیراوانی سەر بە ئالی سەعوودو لایەنگرانی ئەمریکیی ئەوان، وتی: سوپای یەمەن و هێزە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، ئیرادەیەکی باڵایان لەشەڕی دژبەوان هەیەو ستراتژیای سەربازیی دەسدرێژکاران لە یەمەن هەرەسی هێناوە.

هەرلەوئاراستەدا، یەکە مووشەکییەکانی سوپای یەمەن دوێشەو(هەینی) بەتێگرتنی دوو مووشەکی بالستیک، پێگەی سەربازانی سەعوودی لە جیزان(باشووری رۆژاوای عەرەبستان) یان پێکا.

قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش دوێنێ هەینی، سێ سەربازی سەعوودی لەناوچەی جیزانیان کوشت.

سەرپەیڤ