کانونی دوھەم 29, 2018 16:44 Asia/Tehran
  •  ڕکابەرییەکانی عەرەبستان لەگەل ئیمارات لە یەمەن

دوا بە دوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی سەر بە عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە عەدەن لە باشووری یەمەن، بالوێزی عەرەبستان لەو وڵاتە باسی یارمەتی چەند میلیارد دۆڵاری ڕیاز بە دەوڵەتی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەنی کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی دووشەممەی سپۆتێنیک ، " محەممەد ئالی جابێر" بالوێزی عەرەبستان لە یەمەن کە وڵاتەکەی هۆکاری سەرەکی کاولکردنەکانیی بەربڵاو لە یەمەن دایە وتی: عەرەبستان هەوڵ ئەدات بە درێژەی پشتگرییەکانیی لە دەوڵەتی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن ، بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ئەو وڵاتە جێبەجێبکەن .

 ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەوە بە گرتنی هەڵوێستی لایەنگرانە لە عەرەبستان و ناساندنی مەنسور هادی، وەکوو تەنیا ناوەندی یاسایی لە یەمەن ، جارێکی تر نیشانی دا کە بووەتە دارە دەستی دەستەڵاتەکانی دراوی و سیاسی جیهان .

 هەر لەم حالە دا ، ئیماراتیش بۆ گرتنە دەستی کۆنتڕۆڵی تۆکمەی شاری "عەدەن" ، بۆ هێزەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی ناسراو بە " پشتێندی ئاسایشی" لەم شارە، کەرەستەی جەنگیی بەڕێکردووە .

 ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشووری یەمەن کە بەپشتگری ئیمارات و بەمەبەستی گەڵالە ڕێژی بۆ جیایی باشوور لە باکووری یەمەن پێکهاتووە ، یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو بە " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" یەک حەوتە مۆڵەتی داوە، بەناو کابینەی " ئەحمەد بن دەغەر" سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنێتەوە ؛ ئەم دەرفەتە یەک حەوتەییە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هات . بە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی یەک حەوتەیی دەوڵەتی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" ، تێکهەلچوونەکانی  رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی " عەدەن" لە نێوان هێزەکانی سەربە سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن و هێزەکانی سەر بە ئیمارات دا ڕووی داوە کە بوو بە هۆی کوژرانی لانی کەم ١٠ کەس و بریندار بوونی نزیک ١٠٠ کەسی تر .

 عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە شەڕی نابەرابەری دژی خەڵکی یەمەن دەستپێکردووە .

سەرپەیڤ