لە ناوچوونی 20 تڕۆموبیلی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعێزی یەمەن
سەرچاوە یەمەنیەکان باسیان کرد لە تێکشکاندنی چەن تڕۆموبیلی سەربازیی و زرێپۆشی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پەلامار ی هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگای تەعەز لە باشووری ڕوژاوای ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە بەکرێگیراوانی سەعوودی کە بە نیازی پەلامار بۆسەر بەرەی باکووری یەختل لە پارێزگای تەعەز بوون 20 زرێپۆش و تڕوموبیلی سەربازییان تێک شکاند . هەروەها دەیان کەس کە لە نێویاندا سەرکردەکانی سەربازیش بوون کوژران و یان بریندار بوون . لە لایەکی دیکەوە علیلا ئەلشەعبی وەزیری مافی مروڤی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەن هاوڕێ لە گەڵ گرووپێک لە یاسادانەران ی ئەو وەزارەتخانەیە سەردانی بیناکانی کاولکراویی شوێنی ڕاگرتنی بەڵگەی جەنایەتەکانی سەعوودیەکان لە سەنعای پێتەختی یەمەن کرد و جەختی گرد : مەبەست لە پەلامار بۆ سەر ئەو ناوەندە لەناو بردنی بەڵگەی جەنایەتەکانی ڕژیمی سەعوودی دژی ی ەمەنە . فڕۆکە شەڕکەەرکانی سەعوودی ڕۆژی یەکشەمە بینای لێکۆڵینەوەی جەنایی لە پارێزگای سەنعایان دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە حەوت کەس کوژران و زیاتر لە 57 کەسیش بریندار بوونە .عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە دەسدرێژکاری سەربازی بو سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بوەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی یەمەن هەروا بە هۆی ەو دەسدرێژکاریە ڕووبەڕووی قەیرانی توندی کەم بوونی خوراک دەرمان و تەشەنای نەۆشینگەلی جۆراوجۆؤە . ڕژیمی سەعوودی و ئەمریکا تا ئێستا بە .هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتە .