شوبات 10, 2018 19:54 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حیزبوڵڵا بە خرانەخواری فڕۆکەی جەنگی رژیمی زایۆنی: قۆناخی ستراتژیکی نوێ دەس پێ بووە

حیزبوڵڵای لوبنان کاردانەوەی پێشان دا بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە پاش خرانەخواری فڕۆکەی جەنگیی رژیمی زایۆنیستی لەلایەن هێزە سوورییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ئەلمەنار، حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، قۆناخی ستراتژیکی نوێ دەس پێ بووە کە کۆتایی دێنێ بە کردەکان لەمەڕ بەزاندنی سنووری ئاسمانی و خاکی سووریا.

حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، ئێمە داکۆکیی دوژمنی ئیسرائیلی لە تیرۆریزم و گرووپە تەکفیرییەکان و هاتنی ئیسرائیل بۆ هێڵی قەیرانی سووریا شەرمەزار دەکەین.

حیزبوڵڵا هەروەها پەسنی هەوڵی سووریای دا لە خستنەخواری فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ی ئیسرائیلی .

حیزبوڵلا جەختی کرد؛ ئێمە لەتەنیشت خەڵکی سووریا بۆ بەرەڤانی لە خاک و سەروەریی و مافە یاساییەکانیان ڕاوەستاوین.

حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆ شێلگیرانە بەمانای کەوتن و بێ ئاکامبوونی هاوکێشە کۆنەکانە.