پەیامی پیرۆزبایی میری قەتەر بە رۆحانی لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، میری قەتەر لە پەیامێک دا گەیشتنی سی و نۆیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لە حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پیرۆزبایی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شێخ عەبدوڵا بن حەمەد ئالی سانی میر وشێخ عەبدوڵڵا بن ناسر بن خەلیفە ئالی سانی ، سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی قەتەریش لە پەیامگەلی جیاجیا دا گەیشتنی بیست و دووی ڕێبەندان و سی و نۆیەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامییان لە بەرپرسان و گەلی ئێران پیرۆزبایی کرد .
ئینقلابی ئیسلامیی ئێران یازدەی فڤرییەی ساڵی 1979 واتە بیست و دووی ڕێبەندانی ساڵی 1357 بەڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەدژی ڕژێمی پەهلەوی سەرکەوت.
ڕێپێوانی سی و نۆیەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەشێوەی هاوکات لە زۆرتر لە هەزار شار و چوار هەزار گوند لەسەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە چوو.