چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە کوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i326797-چاوپێکەوتنی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_و_سەرۆک_وەزیرانی_ئێراق_لە_کوێت
محەممەد جەواد زەریف وەزیری درەەوەی ئێران و حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی ئێراق لە کوێت دیداریان کرد و سەبارەت بە هاوکاریی ئابووری و ئاسایشیی تاران و بەغدا وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2018 15:25 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە کوێت

محەممەد جەواد زەریف وەزیری درەەوەی ئێران و حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی ئێراق لە کوێت دیداریان کرد و سەبارەت بە هاوکاریی ئابووری و ئاسایشیی تاران و بەغدا وتووێژیان کرد .

محەممەد جەواد زەریف  دوای ئەم چاوپێکەوتنەش لەگەڵ جابر ئەحمەد جابر سەباح میری کوێت دیداری کرد و  دوو لایەن  سەبارەت بە ڕێکارەکانی باشتر بوونی پێوەندی  و هاوکارییەکانی دوولایەنە و پرسەکانی ناوچەیی وتووێژیان کرد  . 

زەریف و فێدریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپاش  شەوی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی  نێونەتەوەیی بنیات نانەوەی ئێراق لە کوێت دیدار و تووێژیان کرد  . 

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بنیات نانەوەی ئێراق لە ڕۆژی دووشەممە  دوازدەی فڤرییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە کوێت بە بەشداری چالاکانی بانکی، بازرگانان و کاربەدەستانی سیاسی  ، زۆرتر لە پەنجا وڵاتی جیهان، دەستی بە کار کردووە.