نیسان 18, 2018 11:47 Asia/Tehran
  •  ڕاپۆرتنێرانی ڕیکخراوی نەتەوەکان: رژیمی زایۆنی تووند و تیژییەکان دژی فەلەستینییەکان بوەستێنێت

ڕاپۆرتنێرانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەک تاوانکاری زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.

 بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا، ڕاپۆرتنێرانی تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم بەیاننامەیە بە باسکردنی کەڵک وەرگرتنی لەشکەرییە زایۆنیستەکان لە گوللـەی جەنگی دژی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی بەڕاشکاوی دەیان  خۆپیشاندەری ئافرەت ،پیاو و منداڵی فەلەستینی لە حەوتەکانی ئەمدواییەی  کەرتی غەززە شەهید و بریندار بوون.  ڕاپۆرتنێرانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕژێمی زایۆنستی داوایانکرد تووند وتیژییەکان دژی فەلەستینیەکان بوەستێنن.

 کەرتی غەززە لە حەوتەکانی ئەمدواییە شایەتی کۆبوونەوەی بەربڵاو و بەشداری فەلەستینیەکان لە ریپێوانی "مافی گەرانەوە" بووە.

 ڕێپێوانی ئاشتیانەی "مافی گەرانەوە" لە ٣٠ مارچی ڕابردوو بە بۆنەی "رۆژی زەمین" لە کەرتی غەززە دەستپیکراوە و هەروا درێژەی هەیە .لە ٣٠ مارچەوە  تا ١٨ ئاپریل ، ٤٠ فەلەستینی لەم ڕێپێوانە بە زەبری گوللـەی سەربازییەکانی ئیسرائیلی شەهید و پتر لە ٤٠٠٠ کەس برینداربوون.

 زۆرێک لە وڵاتان لە وان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان تا بە ئێستا، ئەم تاوانکارییەی زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کردووە .

 

سەرپەیڤ