پەرەسەندنی دڕندەکاری زایونیەکان لەسای کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیھانی
بەرپرسی لێژنەی یاسایی ( ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە) وتی : کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیھانی لەمەڕ بەدواداچوونی یاسایی لە بارەی ڕژێمی زایونییەوە دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژێمە.
سەلاح عەبدولعاتی سەرۆکی لێژنەی یاسایی ( ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە) ڕۆژی سێ شەممە لە واووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ، داوای لە مەحمود عەبباسی سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد کە بە سەردانی ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییانەی کە شیاوەتیی دادەڤانییان ھەیە ، ڕژێمی داگیرکەری زایونی و سەرکردەکانی لە بەر کرداری دڕندەکارانەو خوێناوی دژی بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە بخاتە بەر پەیگەڕو بەدوادا چوونی یاسایی.
سەرۆکی لێژنەی یاسایی ( ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە)، پێکھاتنی لێژنەی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یە ھەنگاوێکی بەکردەیی لە ئاراستەی دامەزراندنی دادگەری و ویژدان لە بارەی مافی گەلی چەوساوەی فەلەستین زانی و ستایشی پشتگریی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد لەو شارومەندە فەلەستینییانەی کە لە لایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراون.
ھەر لەم حاڵەدا ڕیاز مالکی وەزیری کاروباری دەرەوەی فەلەستین، دۆسیەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی فەلەستین و بە تایبەتی ناوی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وەک ھۆکاری قەڵاچۆی فەلەستینییەکان داوەتە دادئەستێنی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن لە شاری لاھەی ھۆڵندا.
سائیب عەریقات سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستینیش باسی بڕیاری سەرکردەکانی فەلەستینی کرد بۆ پەیوەست بوونیان بە چەند ئاژانسێکی پڕوفشناڵی نێونەتەوەیی لە بواری مافەوانی دا.
دانیشتووانی غەززە سیی مارس ڕێککەوت لەگەڵ ساڵگەڕی ڕۆژی زەوی ڕێپێوانی ناسراو بە خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوەیان لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان غەززەو سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا بەرپا کرد کە لەو ڕێپێوانەدا ھەتاکو ئێستا ١٢٠ فەلەستینی شەھیدو ھەزاران کەسیش بریندار بوونە.