پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم چەندین ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەلەستینیی مەعا ، بە وتەی شایەتحاڵان فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەرلە بەیانیی یەکشەممە چەند جار رۆژاوای شاری رەفەحیان لە باشووری غەززە دایە بەر پەلامار .
بەرلەوەش تۆپخانەی رژێمی زایۆنی چەندین ناوچە لە رۆژهەڵاتی شاری غەززەیان تۆپباران کردبوو .
لە لایەکی دیکەوە ، کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین لە هەواڵێکی بەپەلەدا رایگەیاند : موحەممەد نەعیم حەمادە کە نێوەڕاستەکانی مانگی ئایار لە ئەنجامی تەقەی لەشکەریانی زایۆنی لە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە لە رۆژهەڵاتی غەززە بریندار ببوو ، بە هۆی کاری بوونی برینەکانی شەهید بوو .
رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی رابردووەوە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەست پێ بووە و هەروا درێژەی هەیە .
لە سی مارسەوە نا ئێستا زیاتر لە 120 فەلەستینی لەم خۆپێشاندانەدا بە گوللەی لەشکەریانی ئیسراییلی شەهید و نزیکەی 13 هەزار کەس بریندار بوونە .
بەپێی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین ، 13 مناڵ لە نێو شەهیدان دان . زیاتر لە دوو هەزار مناڵ و هەزار ژنیش لە نێو برینداران دان .
زۆرێک لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها رێکخراوە نێودەوڵەتیەکاین تا ئێستا ، ئەم تاوانکاریانەی زایۆنیەکانیان شەرمەزار کردووە .