دەست پێ بوونی مەشقی سوپای ڕژێمی زایونی لە جۆلانی داگیر کراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i342006-دەست_پێ_بوونی_مەشقی_سوپای_ڕژێمی_زایونی_لە_جۆلانی_داگیر_کراو
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی باسی دەست پێ بوونی مەشقی سوپای ئەم ڕژێمەی کرد لە جۆلانی داگیر کراوی سووریادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی سوپای ڕژێمی زایونی لە جۆلانی داگیر کراو

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی باسی دەست پێ بوونی مەشقی سوپای ئەم ڕژێمەی کرد لە جۆلانی داگیر کراوی سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاویخای ئێدرعی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم مەشقە چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت وتی : ئەم مەشقە سەربازییە لە چوارچێوەی مەشقەکانی ساڵی ٢٠١٨ ، بە مەبەستی پاراستنی لەسەر ھەست بوونی لەشکریانی ئیسرائیلی بەرنامەی پێشتری بۆ داڕێژراوە.

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی وتیشی: ئەم ناوچەیە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا جوڵانەوەی سەربازی بەخۆیەوە دەبینێ و زرمەی تەقینەوە دەگاتە گوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ( مەکان)ی ڕژێمی زایونی ، ئەو مەشقە سەربازییە تازەیەی کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە جۆلانی داگیرکراودا دەستی پێ کراوە، شەڕ لە بەرەی باکووری لە سنووری سووریاو لوبنان پرۆڤە دەکات.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ١٩٦٧ نزیکەی ھەزارودووسەد کیلومەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیر کردووە.

ئەم مەشقە سەربازییەی ئێستای ئەم ڕژێمە دوای مەشقە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی دەستی پێ کراوە.

پێنج شەممەی ڕابردوو سوپای ڕژێمی زایونی مەشقێکی ئاسمانیی بە مەبەستی پرۆڤەی پەلاماردانی کەرتی غەززە ئەنجام دا.