حوزه‌یران 27, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • پێشوازیی چاودێری مافی مرۆڤ لەگونجێندرانی ناوی عەرەبستان لە سیایی ڕەشدا

چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا، گونجێندرانی ناوی هاوپەیمانیی عەرەبستان لە سیایی ڕەشی پێشێلکرانی مافی منداڵانی بە ڕووداوێکی گرینگ نرخاند و پێشوازیی لێکرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، گونجێندرانی ناوی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی عەرەبستان لە پێڕستی ڕەشی پێشێلکەرانی مافی منداڵان لە ناوچەکانی تێوەگلاوی شەڕ، ڕووداوێکی گرینگە چونکە ئەو پێڕستە دەتوانێ وەک بەڵگەیەک بەکاربهێنرێ لەلایەن دیوانی سزای نێودەوڵەتی بۆ پێوشوێن گرتنی ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگی و تاوان لەدژ مرۆڤایەتی.

چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا ڕایگەیاند: ئەو پێڕستە، وڵات و لایەنگەلێکی وەک عەرەبستان و ئیمارات و وڵاتانی دیکە لەخۆ دەگرێ کە تاوانی گەورەی وەک ، کردنەئامانجی قوتابخانەو نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدەن.

عەرەبستان لە مارسی٢٠١٥ـەوە بەداکۆکیی ئەمریکاو بەبیانوونی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، پەلاماری بەرفراوانی لەدژ ئەو وڵاتە دەسپێکرد. ئەو پەلامارانە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ