سۆنامی گرتن و قۆڵبەست کردنەکان لە عەرەبستان
شەڕی دەسەڵات لەماڵباتی ئالی سەعوود تادێ ڕەهەندو لایەنی بەرفراوانتر بەخۆوە دەگرێ و لەو چوارچێوەدا ژمارێکی زۆرتری شازادەو بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەگیردرێن و شەپۆلی نوێی گرتنەکان لە عەرەبستان کە لەژێر چاودێری محەممەد بن سەلمان، پاشمیری ئەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ، دەنگدانەوەی بەربڵاوی لەمیدیاکاندا هەبووە.
لەوبارەوە رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنالی ئەمریکی نووسی کە بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی دەیان شازادەو بازرگانیان گرت کە لەزیندانێکی نهێنی لەنزیک ڕیاز ڕادەگیردرێن. محەممەد بن سەلمان لە ژانڤییەی٢٠١٥ـەوە پاش ئەوەی باوکی واتە سەلمان بن عەبدولعەزیز لەسەر تەختی پاشایەتی عەرەبستان دانیشت، لە شازادەیەکی بێ ناوونیشان ونامۆ لەناکاو بوو بە هەمەکارەی ئەو وڵاتە. پاوانخوازیی بن سەلمان لەناوعەرەبستان تابۆشکێنیی جۆراوجۆری وەک، بەدەستەوە گرتنی پۆستی پاشمیری لەکاتێکدا کە پاشمیری پێشوو واتە محەممەد بن نایف زیندوو بوو، ئاشکرا بوو.
محەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودی تێدەکۆشێ هەموو خەنیمەکانی بۆ گەیشتن بە پاشایەتی لابدات. یەک لە گرینگترینی ئەو کەسانە، شازادە تورکی بن عەبدوڵڵا کوڕی عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز شای پێشووی سەعوودییە کە لەقۆناخی یەکەمی گرتنەکان قۆڵبەست کرا. کەسی دیکە، شازادە عەبدولعەزیز کوڕی فەهەد بن عەبدولعەزیز شای پێشوویە کە ناوبراویش قۆڵبەست کراوە.
لەشیکاریی ماڵپەڕی"هیل تایمز" لەبارەی بارودۆخی ئێستای زاڵ بەسەر عەرەبستانی سەعوودیدا هاتووە: عەرەبستان بەدەست دیکتاتۆرێکی دەمدەمی و خاوەن متمانەیەکی درۆیین ئیدارە دەبێ کە ئەنجامی وەها کردەوەیەکی لەپاوانکردنی زیاتری دەسەڵات لە ماڵباتی ئالی سەلمان و تەشەنای غەدری سیاسییە. سامح ئەلعەتفی، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی لەندەنیش ڕایگەیاند، لەو کاتەوە کە محەممەد بن سەلمان بووە بەپاشمیری عەرەبستان چوار هەزار شارومەندی سەعوودی زیندانی کراون، چالاکی١٤پێگەی نەیاری سەعوودی ڕاگیراوە.
بەبڕوای حەمەد بن سەلمان پاشمیری عەربەستان، تەنیا ڕێگای گەیشتنی بەدەسەڵاتی ڕەها لە عەرەبستان، زیادکردنی ئاستی سەرکوتکارییەکان، گرتن و ئەنجامدانی کردەی کارتۆنی لەبواری ئابوری وکۆمەڵایەتییە. لە وەها کەشێکدا بوو کە پرسی تەقەودەسڕێژ ماوەیەک لەوەپێش لە کۆشکی پاشایەتی لە ڕیاز ڕووی دا کە بەهۆیەوە، شایەتی وونبوون و ئامادەنەبوونی چەند حەوتەیی گوماناویی بن سەلمان لە گۆڕەپانی سیاسیی عەرەبستان بووین. محەممەد بن سەلمان شای عەرەبستان بە ئەمنی کردنی بارودۆخ، ڕەوشەکەی بۆ دانیشتن لەسەر تەختی پاشایەتی لەجیاتی باوکی، خۆش دەکا. گۆڕانکارییەکانی پاش ئامادەنەبوونی کورت ماوەی بن سەلمان لەواری سیاسیی عەرەبستان کە پاش تەقەی چەند ڕۆژ لەوەپێشی کۆشکی پاشایەتی لە ڕیاز ئەنجامی گرت وشەپۆلێکی نوێی گرتنەکان لەو وڵاتەی لێکەوتەوە، پێشاندەری پێوشوێن گیرانی وەها سێناریۆیەک لەلایەن محەممەد بن سەلمانە.