ته‌مووز 16, 2018 12:24 Asia/Tehran
  • سات و سەودای پەنامەکیی ئەردەن لەگەڵ ڕژێمی زایونی و ئەمریکا لە سەر مزگەوتی ئەقسا

ڕۆژنامەی زایونیستیی ئیسرائیل ھیوم ئەوەی درکاند کە ئەردەن ڕازی بووە بە پەرەسەندنی ھێرشی زایونییەکانی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەو مەرجەی سەرپەرشتیی ئەم شوێنەی بۆ پاوان بکرێت.

ئیسرائیل ھیوم کە پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەی زایونیستییە ڕۆژی یەکشەممە بە درکاندنی سات و سەودای نھێنیی ئەردەن و ئیسرائیل و ئەمریکا نووسی: بە پێی ئەم سات و سەودایە لە بەرامبەر بەڵێنی تەلەبیب و واشێنگتۆن بۆ پێشگرتن بە دەستەڵاتی عەرەبستان بە سەر پیرۆزگەکانی فەلەستین لە قودس، دەوڵەتی ئەمانیش بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە ھەمبەر پەرە سەندنی ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بێ دەنگەی لێ بکات.

ئەم سات و سەودایە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە عەبدووڵڵای دووھەم پاشای  ئەردەن داوای لە ئیسرائیل کرد ھەتا داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازی بکات کە واز لە پشتگری کردنی عەرەبستان بۆ سەندنی دەستەڵاتی ئەردەن بەسەر پیرۆزگەکانی فەلەستین  لە قودس دا بھێنێ.

بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامە زایونییە، پاشای ئەردەن داوای لە ئیسرائیل کردووە کە بەڵێنەکانی خۆی لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی ( وادیی عوربە) سەبارەت بە مافی پاوانکراوی ئەردەن بۆ سەرپەرشتی کردنی پیرۆزگەکانی فەلەستین وەکوو گرینگترین سەرچاوەی ڕەوایەتیی حکومەتی بنەماڵەی پاشایەتیی ئەم وڵاتە بەجێ بێنێ.

شارۆچکەنشینە زایونییەکان ھەموو ڕۆژێک بە ئەنقەست ھێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا. ئەم شوێنە پیرۆزە بووە بە جێگە ڕمبازێنی لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ لەنێو بردنی شوناسی ئیسلامی و مەسیحیی بەیتولموقەددەس و گۆڕینەوەی بە ھێماکانی زایونیزم.

 

سەرپەیڤ