تاوانبارکرانی رژیمی زایۆنیستی بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە زانکۆی "کاستامۆنو"ی تورکیا
زانکۆی کاستامۆنوی تورکیا بەشەرمەزارکردنی پەسەندکرانی یاسای "وڵاتی جوو" لە پەرلەمانی ئیسرائیل، ئەو رژیمەی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ؛ زانکۆی کاستامۆنوی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەسەندکراوی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی بۆ پێکهێنانی وڵاتی جوو ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەو یاسایە جارێکی دیکە ڕەچاونەکرانی یاساوڕێسای هاوپێوەند بەمافە جیهانییەکانی بەهەمووان پێشان دا.
لە بەیاننامەی زانکۆی کاستامۆنوی تورکیا، بەئاماژە بە بڕگەکانی پەسەندکراوی کنێست لەمەڕ ئەوەی کە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین "تەنیا شارومەندانی یەهودی مافی دیاریکردنی چارەنووسیان هەیە" هاتووە، وەها بابەتێک پێشێلکەری مافی مرۆڤەو بەئاشکرا سەلمێندراوە.
لەو بەیاننامەدا هاتووە: ئیسرائیل بۆ پێش گرتن بە قووڵبوونەوەی کێشەکان و پێکدادانەکان لەناوچەدا دەبێ بڕیار و سیاسەتە نامەنتقییەکانی لە سەرزەوینی فەلەستین کۆتایی پێ بێنێ.
رژیمی زایۆنی پێنج شەممەی ڕابردوو پڕۆژەبڕیاری "وڵاتی جوو "ی لە پەرلەمانی ئیسرائیل پەسەند کرد.
بەپێی یاسای پەسەندکراوی "وڵاتی جوو"، گشت فەلەستینی داگیرکراو وەک سەرزەوینێک بۆ زایۆنییەکان ڕاگەیێندراوەو فەلەستینیان لەهەموو مافە شارومەندی و مرۆییەکان بێ بەش دەبن.