سعودیەکان بەشێک لە خاکی وڵاتی خۆیان ناوەتە بەر دەست ئیسراییل
راپۆرتە میدیاییەکان دەڵێن عەرەبستان ناوچەیەکی بە رووبەری 16 هەزار کیلۆمەتری دووجا لە خاکی خۆی لە دەڤەری تەبووک تەرخان داوە بە رژێمی زایۆنی تا ئەم رژێمە وەک هەمارێک بۆ چەکە شیمیاییەکان و هەروەها مەشقی دەریایی و زەمینی دەکاری بێنێ .
بەپێی راپوری ئەالعالەم ، عەرەبستان رایگەیاند : ناوچەخی تەبووک قەدەخەیە و بۆ ئامانجی سەربازیی و هاریکاریی نێوان رژێمی زایۆنی و عەرەبستان دەکاردێ و لە نزیکی ئەم ناوچەیەدا شاری نیوم بە 500 ملیار دۆڵار ساز دەکرێ .
عەرەبستان هەروەها بڕیاری داوە شارەکانی ئەم ناوچە قەدەخەکراوە لەوان ناوچە ئاوەدانەکانی شێرما و مویلەح و زەبا چۆڵ بکات .
لە سنورەکانی ئەم ناوچە قەدەخەکراوەدا ، دوو دورگەی چۆڵەواری تێران و سەنافیر هەڵکەوتوون کە ساڵی رابردوو عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ، خاوەنیەتی ئەو دورگانەی بە عەرەبستان سپارد .
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانیش باسی بەشداری کردنی ئەردەن و ئیمارات دەکەن لەم مامەڵەیەدا .
پێدەچێ ئامانجی سعودی لە هەنگاونانی خێرا بۆ نزیک بوونەوە لە رژێی زایۆنی ئامادەکردنی رای گشتیی بۆ قەبوڵ کردنی پێوەندی بە تەواوەتی نێوان سعودی و ئەم رژێمەیە .