ئاب 01, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • سازکرانی دیواری جیاکەرەوە لەسنوورە باکووریەکانی سەرزەوینە داگیرکروەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە

رژیمی زایۆنیستی جارێکی دیکە بەگواستنەوەی کەرەستەو کەلوپەلی بیناسازیی قورس، گەڵاڵەیەکی نوێی دەس پێ کرد بۆ چێکردنی دیوارێکی جیاکەرەوەی نوێ لەنێوان سەرزەوینە داگیرکراوەکان وباشووری لوبنان.

بەرپرسانی لوبنانی کە دەسپێکرانەوەی چێکرانی دیواری جیاکەرەوە بە دەسدرێژکاریی بۆسەر یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دەزانن، پێشتر ڕایانگەیاند، لەنێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ١٣خاڵی سنووریی جێی ناکۆکی هەیە کە تائێستا سنوورە نێودەوڵەتییەکانی نێوان دوولایەن دیاری نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکەی میدیایی موقاوەمە لە لوبنان رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ ئەلکەوسەر، ڕایگەیاند:  کەرەستەو ئامێرەکانی بیناسازیی قورس بە دانانی بلۆکی چیمەنتۆ، دیوارێک لەبەردەم شارۆچکەکانی "کفرکلا" و"العدیسە" لەباشووری لوبنان و لەسەر هێڵی سنووریی سازدەکەن کە پەیوەندیی ئەو دوو شارۆچکەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەتەواوەتی دەپچڕێنێ.

رژیمی زایۆنیستی بەرلەوەش دوو دیواری سنووریی دیکەی لەناوچە باکوورییەکانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان و لەسەر هێڵی سنووریی لەگەڵ لوبنان چێکردووە.

سەرپەیڤ