نەسروڵڵا : شکستی داعش بەرهەمی یەکیەتی زێڕینی سوپا، خەڵک وخۆڕاگریە
سکرتێری حێزبۆڵڵای لوبنان لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی ئازادکرانی " هیرمیل" لە ژیر داگیر کرانی تیرۆریستەکانی تەکفیری وتی: سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعش وئازادکرانی ئەم شارە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بەرهەمی هاوسەنگی زێرینی سوپا، خەڵک وخۆڕاگریە.
سەیید حەسەن نەسروڵڵا " سکرتێری گشتیی حێزبۆڵلای لوبنان " کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێوەی ڤیدیو کۆنفرانس لە ناوکۆڕی بەشداربووان لە ڕێ وڕەسمی یەکەمین ساڵوگەڕی ئازاد کرانی هیرمیل لە ژێر داگیر کاری تاقمە تەکفیریەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وتاری دەدا ، وتی: هێزەکانی خۆڕاگری خیرا لەگەڵ تاقمە تەکفیری وتیرۆریستیەکان بەربەرەکانیان کرد وبە یەکیەتی سوپا، نەتەوە وخۆڕاگری ئەم سەرکەوتناننە بەدی هات. سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حێزبۆڵای لوبنان وتی، سوپای ڕژێمی زایونی زۆرێک لە ئیمکانات وکەرەسە وئامیرەکانی خۆی پیشکەوتوو کردووە بەڵام ئەم کردەوانەیش نەیتوانی ڕژێمی زایونی لە شکست ڕزگار بکات. سەیید حەسەن نەسروڵا پیداگری کرد: کاتێک کە هێزەکانی داعش لە ناوچەیەک لە سووریا گەمارۆ دەدرێن ، کۆپتەرە ئەمریکیەکان بۆ ڕزگاریان دێن وقسەی ئەمریکیەکان لەمەڕ دەورگیڕانیان لە شکستی داعش درویە ، چونکە ئەوان بۆ درێژ کردنی تەمەنی داعش هەوڵ ئەدەن. سکرتێری گشتیی حێزبۆڵلای لوبنان وتی ، ئەمریکا هەتا کاتێک کە لە هاوپەیمانانی خۆی زۆرترین کەڵک وسود وەرنەگرێت وهەتا بە مەبەست وئامانجەکانی نەگات هیچ دەرفەتێک بەوان نادات بۆ هەڵاتن وڕزگاربوون لە کێشە وگرفتی بەردەم. سەیید حەسەن نەسروڵڵا پیداگری کرد" لەم جیهانە دا هیچ هاوپەیمانێک بۆ ئەمریکا لەئارادانیە ، بەڵکۆ ئەمریکیەکان لەگەڵ هەموو وەکوو کەرەسە وئامیر هەڵس وکەوت دەکەن وکوردەکانیش دەبێ ئاگادار بن کە فرێوی پیلانەکانی ئەمریکا نەخۆن.