ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت لە ئیسراییل
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دیسان رایگەیاند ئەگەری زۆرە هەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی بەڕێوە بچێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین؛ دوابەدوای بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکیی نێوان پارتەکانی هاوپەیمانیی کابینەی ئیسراییل سەبارەت بە یاسای مەعاف بوونی حەرێدیمەکان "Haredim" (جولەکەی توندڕەو) لە سەربازی کردن ، "بنیامین نەتانیاهوو" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی: بێتوو ئەو کێشە و ناکۆکییانە بەردەوام بێ، هەڵبژاردنی بەروەخت بەڕێوە دەچێ.
پارتە توندڕەوەکانی ڕژێمی زایۆنی خوازیاری ئەوەن تا جولەکە توندڕەوەکان سەربازی نەکەن بۆ ئەوەی بتوانن خەریکی فێرکاری و فێربوونی تەورات و ئامۆژگاریی ئایینیی جولەکە بن.
زۆر بوونی حەشیمەتی جولەکەی ئۆرتۆدۆکسی توندڕەو (حەرێدیم) لە چاو ئیسرایلییەکانی دیکەی دانیشتوویی فەلەستینی داگیرکراو، لەو کێشە و گرفتە حەشیمەتییانەیە کە ئیسراییل بەرەوڕووی بۆتەوە.