ئه‌یلوول 06, 2018 11:27 Asia/Tehran
  • فەرمانی نەتانیاهۆ بۆ داخرانی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە پاراگۆئە

بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل فەرمانی دا، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە پاراگۆئە دابخرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ئەو فەرمانەی چەندکاژێر پاش ئەوە دەرکرد کە پاراگۆئە بڕیاری دا، باڵوێزخانەکەی لە قودسی داگیرکراو بۆ تەلەبیب بگەڕێنێتەوە.

نووسینگەی نەتانیاهۆ لەبەیاننامەیەکدا ئیدیعای کرد، بڕیاری پاراگۆئە ، نائاساییەو پەیوەندیی نێوان دوولایەن تووشی کێشە دەکا.

لوئیس ئالبێرتۆ کاستیگلیۆنی وەزیری دەرەوەی پاراگۆئە وتی: پاراگۆئە باڵوێزخانەکەی لە قودس بۆ تەلەبیب دەگەڕێنێتەوە.

"هوراسیۆ کارتێس" سەرۆک کۆماری پێشووی پاراگۆئە مانگی مای٢٠١٨ بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی نوێی ئەو وڵاتە لە قودسی داگیرکراو سەردانی فەلەستینی داگیرکراو(ئیسرائیل)ی کرد. ئێستا "ماریۆ ئابدۆ بێنیتز" سەرۆک کۆماری نوێی پاراگۆئە یە.

ئەمریکاو گواتمالا باڵوێزخانەکانیان مانگی مای ڕابردوو گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو و نەتانیاهۆ هەوڵی داوە، وڵاتانی دیکە ڕازی بکا پەیڕەوی لەو کردەی ئەوان بکات.

لەچوارچێوەی گەڵاڵەی مامەڵەی سەدە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ شاری داگیرکراوی قودس وەک پایتەختی رژیمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو بڕیارەکەی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ قودس ڕاگەیاند. حکومەتی ئەمریکا ١٤ی مای٢٠١٨ ئەو بڕیارەی جێ بەجێ کرد.

سەرپەیڤ