کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی لوبنان بەرامبەر بانگەشەکانی نەتانیاهۆ
ئهیلوول 28, 2018 20:14 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەکاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێ کەی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی ئەو وڵاتە لە تویتەرەکەی دا نووسی: ئیسرائیل جارێکی تر بۆ پاساودانی دەستدرێژکاریەکانی بەبیانووی جۆربەجۆرو لە تریبوونێکی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلی سەروەری وڵاتان کەڵکی نارەوا وەردەگرێ.
بنیامین نتانیاهو شەوی هەینی لە وتاردانی دا لە حەفتا و حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدیعای کرد ئەم رژێمە هۆگەلێکی هەیە کە نیشان دەدات ، خۆڕاگری مووشەکەکانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان لەوان فڕگەی بەیرووت و دەورووبەری لە یاریگەیەک و لە گەڕەکی ئەوزاعی ، شاردوەتەوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەشەڕی سی و سێ ڕۆژەی 2006 لەگەڵ هێزی حیزبوڵڵای لوبنان ، بە تەحەمول کردنی زیان و خەساری قورس، کشایەوە.