تەشەنەپێدانی کردەی دنەدەرانەی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا
ناوەندی ڤەخوێندنی کارورباری زایۆنی و فەلەستین"قودس" رایگەیاند: ژماری ئەو شارۆچکە نشینانەی سیپتەمبەری ڕابردوو دەستیان کرد بە بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا، دوو هێندەی مانگی پێشتری بووە.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ اوەندی موتاڵای کارورباری زایۆنی و فەلەستین"قودس" ئەمڕۆ سێ شەممە بەئاماژە بە دەسدرێژکاری ٥٢٠٠ زایۆنیست بۆ وێنە ژمارێک لە دەس وپێوەندییەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و سوپای زایۆنی بەجلی سەربازی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ، وتی: ئەوە لەکاتێکدایە کە مانگی پێشتری، ٢٨٤١شارۆچکە نشین چووبوونە نێو مزگەوتی ئەقسا.
"عیماد ئەبوو عەواد" بەرپرسی ناوەندی موتاڵاکانی قودسیش بەئاماژە بە هەوڵی زایۆنییەکان بۆ زیادکردنی ژماری دەسدرێژکارانی سەر مزگەوتی ئەقسا بۆ پەنجا هەزار کەس هەتا کۆتایی ئەمساڵ، وتی: ئەوە بەمانای زیادکردنی سەتا٢٠٠ی دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان بۆسەر ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانە کە ئامانج لەو کارە بوارخۆشکردن بۆ جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی دابەشکرانی زەمانی و شوێنیی مزگەوتی ئەقسا لەنێوان یەهودیان وموسڵماناندا.
ئەبوو عەواد بەئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای رژیمی زایۆنی لە دوو دەستەیی و ناکۆکی ناوخۆیی فەلەستین و رەوشی ئاڵۆزی وڵاتانی ئیسلامی وعەرەبی بۆ بردنەپێشی هەرچی خێراتری گەڵاڵەکانی لە قودسی داگیرکراو خوازیاری هەوڵدانی هەرچی زیاتر بۆ لەقاودانی گەڵاڵە وەیشومەکانی دوژمنی زایۆنی لەدژ قودس ومزگەوتی ئەقسا بوو.