ئامادەیی ڕاگەیاندنی تیرەو هۆزەکانی یەمەن لەپێناو درێژەی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکارانی سعوودیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i352726-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_تیرەو_هۆزەکانی_یەمەن_لەپێناو_درێژەی_بەرەنگاربوونەوەی_دەستدرێژکارانی_سعوودیایی
هۆزەکانی یەمەنی ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ درێژەی هاتنەبەرەی شەڕ بەئامانجی پاڵپشتی هێزی ئەنساروڵڵا دژبە هاوپەیمانی دەستدرێژ کاری سعوودیایی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی تیرەو هۆزەکانی یەمەن لەپێناو درێژەی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکارانی سعوودیایی

هۆزەکانی یەمەنی ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ درێژەی هاتنەبەرەی شەڕ بەئامانجی پاڵپشتی هێزی ئەنساروڵڵا دژبە هاوپەیمانی دەستدرێژ کاری سعوودیایی .

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی یەکشەممەی مەیادین ، هۆزەکانی ئەرحەب، بەنی حەشیش ، هەمەدان، نوهوم، سەنحان، بلادروس و بەنی  بوهلولی یەمەن، سەرباری  ڕاگەیاندنی  ئامادەیی خۆی بۆ شەڕ بەدژی هێزی دەستدرێژکاری سعودی ڕایانگەیاند: ئەگەر لایەنی بەرامبەری سعودی بۆ ئەنجامی وتووێژی ئاشتی لە یەمەن ئامادە بن، لەم خولەی وتووێژەکان، ئامادە دەبن.

حەمید عاسم ، سەرۆکی لیژنەی هێزی جەماوەری یەمەنیش پێداگری کرد لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی هۆزەکانی یەمەن لەمبارەو  کە بەکرێگیراوان و دەستدرێژکارانی سعودی بەرپرسی  تێکدرانی  ئابووری و کەمبوونی بایخی دراڤی نەتەوەیی یەمەنن.

هەرلەم حالەدا شارومەندانی پارێزگەی  موهرە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە ڕێپوان،  هەوڵی هاوپەیمانی  دەستدرێژکار بەسەرکردەیی عەرەبستانیان لەمەڕ وەبەرپەلامارداانی  خەڵکی سیڤیلی یەمەنی،ئیدانەکرد.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی تر، لە مانگی مارسی 2015 پەلاماریان کردەسەر یەمەن و دواجار ئەم وڵاتە هەزارە عەرەبەیان لە زەوین و دەریا و ئاسمانەوە، گەمارۆ دا.