رێگری کردنی هاوپەیمانیی سعودی لە گەیشتنی 5 گەمی هەڵگری سووتەمەنی بۆ یەمەن
کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، هاوپەیمانیی سعودی رێگا دەگرێ لەوەی کە 5 گەمی هەڵگری سووتەمەنی بگەنە بەندەری حودەیدە .
بە پێی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، لە بەیاننامەی ئێوارەی هەینی کۆمپانیای نەوتی یەمەندا هاتووە : سەرباری راگێندرانی رێکخراوی نەتەوەکان ، هاوپەیمانیی سعودی هەروا رێگا دەگرێ لە گەیشتنی گەمیەکانی هەڵگری سووتمەنی بۆ بەندەری حودەیدە .
مارتین گریفیتیس نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن 22 ی نوامبر لە ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند ، گەمیەکانی هەڵگری سووتەمەنی دەگەنە بەندەری حودەیدە و ئەم بابەتە یەکلابووتەوە .
کومپینیای نەوتی یەمەن جەختی کردەوە : ئامانجی هاوپەیمانی سعودی لە رێگرتن لە گەیشتنی گەمیەکانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری حودەیدە ، لە گوشارنانی خەڵکی یەمەنە .
بەپێی ئەم راپۆرتە ، قەبارەی سووتەمەنیی ئەم گەمیانە 55 هەزار تەن بەنزینە .