پیداگری ئێران و تورکیا لەسەر پێویستی هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی
سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا بە پێشوازی کردن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزیا بەمەبەستی لێکدانەوەی گیرەو کێشەکانی جیهانی ئیسلام ، پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی هاوکاری ویەکگرتوویی زۆرتری سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی کولالامپور ٢٠١٩ لە مالیزی، مژارەکانی ناوچەیی وبە تایبەت ڕەوتی گوڕانکاریەکان لە سووریایان دایە بەر باس ولێکدانەوە. ڕۆحانی بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوابوونی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا وهەوڵ بۆ زاڵبون بەسەر بیرە نەوتەکانی سووریا ، خوازیاری هاوکاری زۆرتری ئێران وتورکیا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بوو. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها خوازیاری هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ چوونە دەری گروپە ترۆریستەکان لە شاری ئیدلیب وبەدی هێنانی ئارامش وهێوری بۆ خەڵکی ئەم شارە بوو. سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا هەروەها بە پیداچوونەوە بە سەر دوایین دۆخی پێوەندی دوو لایەنەی دوو وڵات ،خوازیاری پەرە وقوڵ بوونی ئەم پێوەندیانە لە هەموو بوارەکان بە تایبەت وزە ، ڕیگاوبان وگواستنەوە ، پیشەسازی، تیجارەت وبانک بوون. لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا بریاردرا نوێنەرە تایبەتەکانی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات ڕێککەوتن نامەی ئەم دیدارە وڕێککەوتنەکانی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووری دوو وڵات لە داهاتویەکی نێزیک لە لێژنە پسپۆریەکان پێ وشوین بگرن وجێبەجێ بکەن. کۆبوونەوەی سەرۆکانی کوالالامپور ٢٠١٩ بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا، سەرۆک وەزیرانی مالیزی ومیری قەتەر وسەدان کەس لە کەسایەتیەکان وبلیمەتانی وڵاتانی ئیسلامی لە مالیزی دەستێبەکار کرد.