پاشمیری سەعودیا لەهەوڵی لادانی خەنیمە سیاسیەکانی
حکومەتی سەعودیا بۆ لادانی گرینگترین خەنیمە سیاسیەکانی پاشمیری عەرەبستان و هەموارکردنی بوار بۆ دانانی ناوبراو لەجێگای باوکی، دوو شازادەی سەعودی قۆڵبەست کرد.
بەپێی نووسراوەی رۆژنامەی ئەمریکیی"وال ستریت"؛ حکومەتی سەعودیا نوێترین هەوڵی بۆ لادانی گرینگترین خەنیمە سیاسیەکانی "محەممەد بن سەلمان" پاشمیر و هەموارکردنی جێنشینیی ناوبراو لەجێگای باوکی واتە سەلمان بن عەبدولعەزیز، شەوی ڕابردوو(هەینی) شازادە "ئەحمەد بن عەبدولعەزیز"ی برای شای سەعودیاو "محەممەد بن نایف"ی پاشمیری پێشووی عەرەبستان وبراکەی قۆڵبەست کرد.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پاش قۆڵبەست کرانی ئەحمەد بن عەبدولعەزیز و بن نایف لەلایەن پاسەوانانی کۆشکی پاشایەتی سەعودیا، شوێنی مانەوەی ئەو دوو کەسە پشکێندراوە.
بەرلەوەش پاشمیری سەعودیا زیاتر لە دووسەت شازادەو سیاسەتوانی زیندانی کردو پتر لەسەت ملیار دۆلاری لە کەسانی دەسبەسەرکراو وەرگرت.